چینی كه‌مئدامان به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و داواكارن پێشینه‌ی كاری حكوومه‌تی داهاتوو، خزمه‌تكردن بێت به توێژی هه‌ژار و كه‌مده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، سامان حوسێن سكرتێری یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك چینی كه‌مئه‌ندامان له كۆمه‌ڵگا كه توێژی هه‌ژار و ده‌ستكورتن، زۆر پێویستمان به‌وه هه‌یه هاوكاری بكرێین له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ڕابردوو له حكوومه‌ت بوون ده‌ستی خۆیان بۆ كه‌مئه‌ندامان درێژ نه‌كردووه.
زیاتر گوتی، ئێمه ده‌مانه‌وێت كابینه‌ی داهاتوودا جیاواز بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه پێشوو حكوومه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و كاری پێشینه‌یان خزمه‌تكردن بێت به توێژی كه‌مئه‌ندامان و ئه‌و كابینانه‌ی كه له رابردوو له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی ئێمه نه‌بوون، ئه‌م كابینه نوێیه خزمه‌تمان بكات.
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌ر كه‌س له حكوومه‌ت بیه‌وێ سه‌ركه‌وتوو بێت، با هاوكار و خه‌مخۆری ئه‌م توێژه هه‌ژار و نه‌داره بێت كه هه‌میشه به ئومێده‌وه‌یه ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژ بكرێت، هیوادارین كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت به‌و جۆره مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكات و هه‌وڵی ته‌واو بدات بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتمان و پێدانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كانمان و ژیانم باش بكات.
هه‌روه‌ها گوتی، دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ئازارانه‌ی له حكومه‌تی رابردوو به‌سه‌رمان هات، ئومێدمان به حكوومه‌تی داهاتوو هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی