زۆرن ئه‌و ئه‌ستێره زۆر ناودارانه‌ی دنیا كه مردنیان به كوشتن بووه و تا ئێسته‌یش بكوژه‌كانیان دیار نین. له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌ك، "وشه"یش به‌شێك له راپۆرته‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
بروس لی كه له ساڵانی حه‌فتاكاندا ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری سینه‌ما و وه‌رزشی دنیا بوو و هه‌ر له كۆتایی ئه‌و ده‌یه‌یه كۆچی دوایی كرد. زۆرترین قسه‌وباسی میدیاكانی ئه‌وكات، له‌باره‌ی مردنه‌كه‌ی بوو كه به‌هۆی كوشتنه‌وه گیانی له ده‌ست داوه. بروس لی ئه‌وكات ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 32 ساڵ و له‌ناكاودا هاته كوشتن، ئه‌وكات گومان له راهێنه‌ره‌كه‌ی "دیم ماك" كرا كه ئه‌و كوشتبێتی، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو.
شازاده دیانا كه خۆشه‌ویستیی ملیۆنان كه‌س له دنیا بوو و هاوسه‌ری شازاده‌ی به‌ریتانیا بوو، له دۆخێكی گوماناویدا كوژرا و تا ئێسته‌یش كه‌س له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی نه‌هاتووه‌ته گرتن، له‌كاتێكدا تا ئێسته‌یش زۆرترین قسه له‌سه‌ر ئه‌و كوشتنه ده‌كرێت.
ناتالی وۆد كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكی و به‌ڕه‌گه‌ز رووسی بوو، ئه‌ویش له حه‌فتاكاندا ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناودار بوو، له گه‌شتێكدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له كالیفۆڕنیا بوون، له‌ناكاودا جه‌سته‌ی ئه‌و خاتوونه له‌سه‌ر ئاو دۆزرایه‌وه و ئه‌وكات گومان له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو كه كوشتبێتی، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌كرا.
مارلین مۆنرۆ كه ئه‌ویش یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیا بوو و به شاژنی هۆڵیوود ده‌ناسرایه‌وه، له ساڵی 1962 ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو شوقه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه، ئه‌وكات گومان له هه‌ردوو برا جۆن رۆبێرت كێنێدی كرا، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كوشتنی مۆنرۆ له به‌رده‌ست نه‌بوو، بۆیه تا ئێسته‌یش زۆرترین قسه له‌سه‌ر ئه‌و كوشتنه ده‌كرێت.
توباك شاكوریش كه گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری ئه‌مه‌ریكا بوو، كاتێك له لاس ڤیگاس له تلافیك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راوه‌ستاندبوو، ته‌قه‌ی لێ كرا و هاته كوشتن، تا ئێسته‌یش بكوژه‌كانی نه‌ناسراون و نه‌گیراون.