دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، به‌هۆی په‌ككه‌وتنی رێی سه‌ره‌كیی نێوان هه‌ردوو شارۆكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و شنگال، هاووڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن گیانی له ده‌ست دا، هۆكاری په‌ككه‌وتنی رێیهكهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بو بارانێكی زۆر و دروستبوونی لافاو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نزیك رووداوه‌كه به "وشه"ی گوت، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، لێزمه‌ی باران و لافاو رێی سه‌ره‌كی نێوان شنگال و ته‌له‌عفه‌ری په‌ك خست و له ئه‌نجامدا چه‌ندان ئۆتۆمبێل گیریان خوارد و هاووڵاتییه‌كی به ساڵاچووی ناوچه‌كه‌ش گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه گیانی له ده‌ست دا وه ناوی "خ. ر. ر."یه، ته‌مه‌نی 62 ساڵه و خه‌ڵكی شنگاله، سه‌ره‌تا هاووڵاتییه‌كه به سه‌ختی بریندار بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌مبولانس نه‌یتوانی بگاته شوێنی رووداوه‌كه، به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر گوازرایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له رێدا گیانی له ده‌ست دا".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، تا نزیكی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ئه‌و رێیه نه‌كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكانێكی زۆر چاوه‌رێی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێیه ده‌كه‌ن.
ڕێی نێوان ته‌له‌عفه‌ر و شنگال، رێیه‌كی سه‌ره‌كی و ستراتیجییه و ناكرێت هه‌ركاتێك باران و لافاو دروست ببێت، په‌ك بكه‌وێت، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت ئاوڕێك له‌م ناوچه‌یه بداته‌وه و هاوكاریی هاووڵاتییان بكه‌ن كه سه‌رقاڵی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیانن. هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاوای به "وشه" گوت.
باران و لافاوی ئه‌مساڵ، به‌شی هه‌ره زۆری رێیه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانی نێوان پارێزگای مووسڵ و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی پارێزگای دهۆكی داخستووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری