دۆخی حەلەب ئەمەریکا ناچاری دەستوردانی سەربازی دەکات

:: AM:12:06:14/10/2016 ‌


بەرپرسێکی ئەمەریکی، ئەمڕۆ پێنجشەمم، رایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا، باراک ئۆباما لەگەڵ راوێژکارەکانیدا سبەی هەینی، گفتوگۆ دەکەن لە بارەی هەڵبژاردەکانی سووریا کە بۆردمانی بنکەکانی سوپای ئەسەد و کۆگای چەکەکانی دەگرێتەوە.

بەرپرسە ئەمەریکیەکە دەڵێت، ئەمەریکا بەهێزەوە دەجوڵێت لە سووریادا بۆ ئەوەی هاوپەیمانەکانی بپارێزیت، لە ئۆپۆزسیۆنی میانگیر و کورد و عەرەب و تورک لە شەڕی دژی داعش بەشدار بوون.

گووتی، گفتۆگۆکە ئەو هەڵبژاردانەش دەگرێتەوە کە بۆردمانی رادار و بنکە ئاسمانیەکانی ئەسەد بکەن.

روونیکردەوە، ئەو ئەگەر دەبێتە هۆی پێکدادانی راستەوخۆ لەگەڵ مۆسکۆدا بۆیە ئۆباما خۆی لێدەپارێزێت.

ئۆباما ئەو بڕیارە بە تاک لایەنە نادات بەڵکو لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نشتمانی ئەمەریکی گفتوگۆ دەکات.

پێشتریش رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا دەستوەردانی سەربازی لە سوریا تاوتوێ دەکات، بۆ ئەوەی ئەسەد ناچار بکات هێرشەکانی سەر حەلەب رابگرێت و ئاگربەستی درێژ مەودا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن رابگەیەنێت.



وشە/ ئار تی، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د