ئه‌نگرێت كرامپ كارینبوور سبه‌ی له كۆنگره‌ی
پارتی "CDU"
به‌شداری ده‌كات كه هه‌زار و یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره هه‌ن و سه‌رۆكێكی نوێ بۆ حزبه‌كه
هه‌ڵده‌بژێرن دوای ئه‌وه‌ی مێركل ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تیی حزب كێشایه‌وه، ئه‌و
ژنێكی سه‌ركه‌وتوو و به‌هێزه و به مێركلی دووه‌م ناوده‌برێ، ڕاپرسییه‌كان و
میدیاكان زۆرترین چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه و هه‌مووان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه،
متمانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره به‌ده‌ست ده‌هێنێ و شوێنی مێركل له سه‌رۆكایه‌تی حزب
ده‌گرێته‌وه و دواتریش له هه‌ڵبژاردنی فیدرالی ده‌بێته ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
ژیاننامه
ئه‌نگرێت كرامپ كارینبوور له نۆی ئاب/ئۆگه‌ستی
1962 له فۆلكلینگن له‌دایكبووه و ناسناوی "ئا كا كا"ی لێ نراوه، له
2018ه‌وه پۆستی سكرتێكری گشتی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی "سی دی
ی‌و"ی وه‌رگرتووه، پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی سارلاند بووه، به‌ر له‌وه‌یش
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێمی سارلاند بووه له ساڵی 1998 تا 2017، له
1997 ئه‌ندامی بۆندستاگ "په‌رله‌مان"ی ئه‌ڵمانیا بووه.
كرامپ باوكی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بووه
و له خێزانێكی كاسۆلیكی گه‌وره بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه و له
1984 ده‌ستی به خوێندنی زانستی سیاسه‌ت و یاسا له زانكۆی تریر و ساربرۆكن كردووه،
دواتر له 1990 ماسته‌ری له زانسته سیاسییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، له 1991 تا
1998 وه‌ك به‌رپرسی لقی زانكۆی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی له سارلاند كاری كردووه.
دواتر پیته‌ر مۆله‌ر كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی
سی دی ی‌و بووه له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا هانیداوه تا پێش بكه‌وێ و دواتریش وه‌ك
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی سارلاند دیارییكراوه.
كرامپ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هیلمۆت خاوه‌نی
سێ كوڕن و پیاوه‌ی كه بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری هه‌یه، زۆر پشتیوانی بووه و ئه‌ركی
به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، تا كرامپی هاوسه‌ری زیاتر به‌ره‌و
پێشه‌وه بچێ و له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا پێگه و جێگه‌ی خۆی بگرێت.
ژیانی سیاسی
له دوای پشتیوانی پیته‌ر مۆله‌ر، كارینبوور
زۆر هاته پێشه‌وه و له 2000 تا 2004 له‌و كاته‌ی مۆله‌ر سه‌رۆك وه‌زیران بوو،
پۆستی وه‌زیری كاروباری ناوخۆی پێ درا، ئه‌مه‌یش شكاندنی كۆت و به‌نده‌كان بوو،
چونكه بووه یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی ئه‌ڵمانیا كه ببێته وه‌زیری كاروباری
ناوخۆی وڵات.
هاوكات له دانوستاندنه‌كانی پێكهێنانی
حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پاش هه‌ڵبژاردنی 2009 كرامپ یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی
شاندی دانوستاندكاری سی دی ی‌و و ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان
و پێكهێنانی حكوومه‌ت له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا.
2011 له شوێنی پیته‌ر مۆله‌ر كرا به دادوه‌ری
دادگای ده‌ستووری فیدرالی ئه‌ڵمانیا ئه‌مه‌یش یه‌كێك بوو له پۆسته هه‌ره گرنگه‌كان،
هاوكات وه‌ك ڕێكخه‌ر و نوێنه‌ری كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدرال بۆ كاروباری ڕۆشنبیری به‌گوێره‌ی
په‌یماننامه‌ی هاریكاری ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا له ماوه‌ی 2011 تا 2014 كاریكردووه
و تا ئێسته‌یش ئه‌ندامه له گرووپی هاوڕێیه‌تی ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا.
سه‌رپه‌رشتی و سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی
2017ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی كردووه و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا حزبه‌كه‌ی
توانی 40.7%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستهێنێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له 2012 ڕێژه‌ی
ده‌نگی حزبه‌كه‌ی ته‌نیا 35.2% بوو.
له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری 2018 ئه‌نگێلا
مێركل، ئه‌نگرێت كرامپ كارینبووری بۆ پۆستی سكرتێری گشتی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن و
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ڕێژه‌ی 98.87%ی ده‌نگی ئه‌ندامانی حزبی مسۆگه‌ر كرد.
ئه‌نگرێت پشتیوانی سیاسه‌تی پێشوازیكردن له
كۆچبه‌رانی كردووه كه مێركل به ته‌واوی سووربوو له‌سه‌ری، به‌وهۆیه‌وه ڕێ درا
له ماوه‌ی 2015 زیاتر له ملیۆنێك په‌نابه‌ر بگه‌نه ئه‌ڵمانیا و ڕێوشوێنی
پێویستیان بۆ گیرایه‌به‌ر و هه‌وڵده‌ده‌رێ
سوود له تواناكانیان وه‌ربگیرێ، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می و كێشه‌ی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی
له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ئه‌ڵمانیا.
مێركلی دووه‌م
سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌كانی ئه‌نگرێت و پێشووه‌چوونی
له ناو حزبه‌كه‌ی و سه‌ركه‌وتووبوونی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆستانه‌ی پێی دراوه
و سووربوونی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی حزبه‌كه‌ی و دژایه‌تی توندڕه‌وان وایكردووه له
دڵی هاووڵاتییانی دیموكراسیخوازی ئه‌ڵمانیا ئه‌نگرێت خۆشه‌ویست و ڕێزلێگیراو بێت و
هه‌مووان چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی سه‌ركردایه‌تی سی دی ی‌و له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌كه‌ن،
تا دوای مێركل ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا بگرێته ده‌ست.
ژنێك كه خه‌ونی ئه‌وه بوو پیشه‌ی باوكی هه‌بێ
و ببێ به مامۆستا ئێسته كه‌سی دووه‌می حزبی یه‌كه‌می ئه‌ڵمانیایه و سبه‌یش
بڕیار ده‌درێ كه ئاخۆ ده‌بێته كه‌سی یه‌كه‌م و شوێنگره‌وه‌ی مێركل و سه‌رده‌مێكی
تری حوكمی ژن له ئه‌ڵمانیای فیدرال ده‌ست پێ ده‌كات، یان ملیۆنێره‌كه‌ی ڕكابه‌ری
ململانێكه ده‌باته‌وه.
هه‌موو پێوانه و ڕاپرسییه‌كان دووپات له‌وه
ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌نگرێت سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی حزب مسۆگه‌ر و
پێشتر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری گشتی حزب ڕێژه‌ی 98%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه
و كه‌سێكی قبووڵكراوه له‌لایه‌ن سه‌ركرده و ئه‌ندامانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی
مه‌سیحی.
خاڵی لێكچووی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی مێركل
زۆره و هه‌ردووكیان ژنن و ده‌یانه‌وێ كێشه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و نه‌ك ئاڵۆزی
بكه‌نه‌وه و به باری توندڕۆیی و نه‌ته‌وه په‌رستی ببه‌ن، به ڕژدی كار ده‌كه‌ن
و خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و گوێ بۆ هه‌مووان ده‌گرن و سوورن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان و
خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێزن. هاوشێوه‌ی مێركل به‌ر له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی حزب،
سكرتێری گشتی حزب بووه و دواتر له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی حزب بردوویه‌تییه‌وه و
بووه به ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی حزبه‌كه.
كریستینا دۆنز كه یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌وانه
ژیانی ئاكاكای نووسیوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، سیاسییه‌كی به‌هادار و خۆپارێزه، دڵێكی
سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌پی هه‌یه، بۆیه ئه‌سته‌مه ناكۆكیی زۆر له نێوان ئه‌م
و مێركل بدۆزرێته‌وه، به‌ڵكوو هه‌ردووكیان له ژیان و پلیكانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر
سیاسه‌ت دا زۆر به سه‌ركه‌وتوویی ده‌رچوون و به‌رزبوونه‌ته‌وه.