له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو زۆرێك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران پاشا و شازاده‌كانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه دۆستی نزیكی ئه‌مه‌ریكان و هیچ كات پێشبینی نه‌ده‌كرا سه‌ردانی مۆسكۆ بكه‌ن، به‌ڵام گه‌یشتوونه‌ته ڕووسیا و له كرملێن له‌گه‌ڵ پوتین كۆبوونه‌ته‌وه، ئێسته ڕووسیا هێزێكی نوێیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دووباره به هێزی زۆره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌وڵی شوێنپێ قایمكردن له ناوچه‌كه ده‌كات.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "
واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی هاتووه، دوای سێ ده‌یه له داڕمانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی و ده‌ركه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێكی زه‌به‌لاح و بێ ڕكابه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ڕووسیا سه‌ر له نوێ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێز و شكۆی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت ده‌دا و له ژێر حوكمی پوتین ده‌ستوه‌ردان له هه‌موو پرسه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دوو خولی سه‌رۆكایه‌تییكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن باراك ئۆباماوه بوو، كه ده‌رفه‌تێكی زێڕینی به پوتین دا تا به ته‌واوی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا هێز بسه‌پێنێت و پێگه‌ی گرنگ دروست بكاته‌وه.
بازرگان و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكانی نه‌وت و چه‌ك به ته‌واوی ناوچه‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه و ماوه ماوه گرێبه‌ستی نوێ به به‌های ملیاران دۆلار واژوو ده‌كه‌ن، بۆیه له كه‌نداوه‌وه تا لیبیا ڕووسیا به‌رده‌وامه له شوێنپێ قایم كردن و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش له یارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به گومانن و پوتینیش وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و كارێزما سه‌یر ده‌كه‌ن، بۆیه لێی نزیك ده‌بنه‌وه.
سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی ڕووسیا به ناردنی هێزی سه‌ربازی له 2015 بۆ سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه و مانه‌وه‌بوو له پشت به‌شار ئه‌سه‌د، پوتین به ته‌نیا پشتی ئه‌سه‌دی گرت و هه‌موو دنیا هه‌وڵی لادانیان ده‌دا، به‌ڵام چونكه پوتینی له پشت و تا ئێسته‌یش به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق سه‌ركردایه‌تی ڕژێمی به‌عسی سووریا ده‌كات. هاوكات ڕووسیا ژیرانه هاوسه‌نگی پاراست و خۆی خزانده نێوان دوژمنانی ناوچه‌كه كه خۆی له ئیسرائیل و ئێران، قه‌ته‌ڕ و سعوودیه، سووریا و توركیا، ده‌بینێته‌وه. هه‌ریه‌ك له توركیا و ئیسرائیل كه به نزیكترین دۆسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه داده‌نرێن، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو سێ جار سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و سه‌رۆكی توركیا له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ پوتین كۆبوونه‌ته‌وه.
پوتین ده‌رگای بۆ هه‌موو كه‌سێك واڵا كرد تا سه‌ردانی كرملێن بكات و گوێ له كێشه‌كانی بگرێ، به‌ڵێنی ته‌واویشی به هیچ كه‌سیان نه‌دا، به‌ڵام وه‌ك مالیك دهحلان پسپۆری یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ت له زانكۆی كوین ماری له له‌نده‌ن ده‌ڵێ، پوتین وه‌ك شرۆڤه‌كارێكی ده‌روونی له ناوچه‌كه كار ده‌كات و گوێ له هه‌مووان ده‌گرێ كه ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵ و بیركردنهوهیاندایه بۆ ئه‌می ده‌رببڕن.
هه‌ریه‌ك له مه‌لیك سه‌لمانی پاشای سعوودیه و ته‌میم بن حه‌مه‌دی ئه‌میری قه‌ته‌ڕ كه به متمانه‌پێكراوترین دۆستی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێن له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو سه‌ردانی مۆسكۆیان كرد و له‌گه‌ڵ پوتین كۆبوونه‌وه، دواتر عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسڕ و سه‌رۆكی وڵاتانی تریش به‌هه‌مانشێوه ڕوویان له مۆسكۆ كردووه و زیاتر له‌وه‌ی سه‌ردانی واشنتن بكه‌ن، ئێسته سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
ئیسرائیل بۆ ڕێگری له هێرشه‌كانی حزبوڵا له خاكی سووریا به‌رده‌وام هانا بۆ مۆسكۆ ده‌بات و له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو 11 جار بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ته‌له‌فۆنی بۆ ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرال كردووه. توركیاش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ و دۆستێكی نزیكی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رده‌وام و به درێژایی مێژوو گرفتی له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام پوتین ئه‌مه‌ی هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، به جۆرێك ئێسته توركیا زۆر هه‌ماهه‌نگ و هاریكاره له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی سراتیجی ئابووری و پرۆژه‌ی سیاسی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان 20 جار ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین كردووه و ته‌نیا حه‌وت جار پێوه‌ندی به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه، ئێسته‌یش ئه‌نكه‌ره له هه‌وڵدایه سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئێس 400 له ڕووسیا بكرێت، كه ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌مه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له عێراق كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه، ڕووسیا چه‌ندان گرێبه‌ستی چه‌كی له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد، هاوكات پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بواری وزه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكردووه، بۆڕی گازی سروشتی له كوردستانه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به توركیاوه، هاوكات ژوورێكی هه‌واڵگری هاوبه‌شی له به‌غدا هه‌یه.
پوتین ئێسته جیا له‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوی له‌خۆی نزیككردووه‌ته‌وه، هاوكات به هه‌ماهه‌نگی توركیا و به كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی له كه‌ناراوه‌كانی سووریا كه ده‌ڕواننه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش سه‌پاندووه، ڕۆژ دوای ڕۆژ هێز و پێگه‌ی ڕووسیا له ناوچه‌كه زیاتر و زۆرتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له پاشه‌كشه‌دایه و ئه‌میش به‌هۆی خۆ یه‌كلاكردنه‌وه و بهگژیهكترنانی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناوچه‌كه، له شوێنی گوێگرتن له هه‌موو لایه‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه.