فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری كانی ماسێی بۆردمان دەكەن

:: PM:01:45:06/12/2018 ‌


نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەم فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند، بە پاساوی بوونی بنكە و بارەگای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و دەڤەری كانی ماسێی بۆردمان كرد.


سەرچاوەیەك لە شارەدێی كانی ماسێی سەر بە شارۆكەی ئامێدی بە "وشە"ی ، راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاسمانی ئامێدیان بەزاند و زور بە سەختی دەوروبەری گوندی كێستەی بۆردمان كرد.


ئەو گوتی بۆردمانەكە بە پاساوی بوونی بنكە و بارەگای پارتی كرێكارانی كوردستانە و ئامانجی هێرشەكانیش لە ناوچە ئاوەدانییەكان نزیكە، بۆیە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەلایەن خەڵكی ناوچەكە پەیدا بووە. تا ئێستە زیانەكانی ئەو بۆردمانە نەزانراون.


ئەمساڵ 104جار بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و 89 جاریش تۆپبارانی بۆ سنووری شارۆكەی ئامێدی هەبووە، وێڕای زیانە مادییەكان ژمارەیەك هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.


وشە/ دهۆك.




وشە - سلێمان تاشان