مارتن گرێفس نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى یه‌مه‌ن راى گه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى دانوستاندنه‌كانى یه‌مه‌ن، لایه‌نه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون دیله‌كانى شه‌ڕ بگۆڕنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له سوید لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانى یه‌مه‌ن، به ئاماده‌بوونى مارتن گرێفسى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مارگۆت فالسترۆمى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید كۆبوونه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، مارتن گرێفس له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید، رێككه‌وتنێكى نێوان لایه‌نه‌كانى راگه‌یاند.
گرێفس گوتى، "به‌رێككه‌وتنى گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان گه‌یشتووین، ئه‌مه‌ش ههلێَكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنى دانوستاندنه‌كان".
نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى یه‌مه‌ن دووپاتى كرده‌وه، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا گۆڕانكارى گه‌وره له دۆسیه‌ى یه‌مه‌ن روو ده‌دات و ته‌وه‌ره گرنگه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى ئاشكرا كرد.
ته‌وه‌ره‌كانیش بریتین له كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى و گه‌یاندنى هاوكارییه مرۆییه‌كان، باشتركردنى بوارى ئابوورى یه‌مه‌ن.
چه‌ند ساڵێكه جه‌نگ له یه‌مه‌ن له نێَوان حووسییه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكى تر هه‌ڵگیرساوه، كه خۆیان به "حكوومه‌تى شه‌رعى" ناو ده‌به‌ن و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "حكوومه‌تى شه‌رعى" ده‌كات. له مانگى ئادار/ مارسى 2015 سعوودیه و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بى بۆ پشتگیرى حكوومه‌تى شه‌رعى چوونه ناو جه‌نگى یه‌مه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش بارودۆخى مرۆیى وڵاته‌كه‌ى ئاڵۆزتر كرد.
به‌هۆى جه‌نگێكى به‌رده‌وام به ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكى سڤیلى یه‌مه‌ن ژیانیان له مه‌ترسیدایه، بۆیه هه‌ریه‌كه له فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا داوایان كرد به په‌له جه‌نگى یه‌مه‌ن رابگیرێت و دانوستاندن بكرێت، ئه‌مڕۆش گه‌ڕێكى نوێ له دانوستاندنه‌كان ده‌ستى پێ كرد.