محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران راى گه‌یاند، په‌رله‌مان سازشى له مووچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران كردووه و له‌مه‌ودوا مووچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران وه‌ك فه‌رمانبه‌ران ئاسایى ده‌بێت.
به‌پێى هه‌واڵێك كه له
میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان له به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران ئاشكراى كردووه، له‌باره‌ی مووچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران داوایه‌ك پێشكه‌ش به دادگاى فیدڕاڵى كراوه.
محه‌مه‌د حه‌لبووسى گوتوویه‌تى "ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سازشێكى پێشكه‌شى دادگاى فیدڕاڵى كردووه له‌باره‌ی بڕگه‌ى تایبه‌ت به مافه‌كانى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى عێراق".
حه‌لبووسى دووپاتى ده‌كاته‌وه له‌مه‌ودوا په‌رله‌مانتاران وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى تر ده‌بین له‌كاتى خانه‌نشینكردنیان و به یاساى گشتى خانه‌نشینى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
زۆرى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران یه‌كێك بووه له‌و خاڵانه‌ى ناڕه‌زایى خه‌ڵكى عێراقى ورووژاندووه، به‌پێى هه‌ندێك له زانیارییه‌كان مووچه‌ى خانه‌نشینى له سه‌رووى هه‌شت ملیۆن دیناره.
سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق به‌ر له كۆتاهاتنى خوله‌كه‌ى له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران ئاشكرا كرد و گوتى، مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تى بێ ده‌رماڵه چوار ملیۆن دیناره و به ده‌رماڵه‌وه مووچه‌ى هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ده‌گات به 12 ملیۆن دینارى عێراقى.