یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه جه‌سته به‌ته‌واوه‌تی هه‌راسان ده‌كات، دروستبوونی برینه له‌ناو گه‌ده‌دا، بۆ ئه‌مه‌یش پزیشكان چه‌ند خۆراكێكیان دیاری كردووه كه ده‌توانیت سوودی لێ وه‌ربگریت بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و چه‌ند خۆراكێكی تریشی دیاری كردووه كه زیانی هه‌یه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthable" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند خۆراكێك ده‌كات بۆ برینی گه‌ده و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان له نوێترین توێژینه‌وه‌دا چه‌ند خواردنێكی به‌سوود و زیانبه‌خشیان دیاری كردووه بۆ نه‌خۆشیی برینی گه‌ده و كه به‌شێكیان سوودی هه‌یه و به‌شێكیان زیانی هه‌یه:
ئه‌و خۆراكانی سوودیان هه‌یه بۆ برینی گه‌ده:
به‌گشتی ئه‌و خۆراكانه‌ی سوودیان هه‌یه بۆ سیسته‌می هه‌رس و نه‌هێشتنی برین له‌ناو گه‌ده‌دا له‌مانه پێكدێن، "میوه، سه‌وزه، ئه‌و خۆراكانه‌ی كه به ڕیشاڵه ماده ده‌وڵه‌مه‌ندن، پارێزی كه هه‌نگوینی له‌گه‌ڵدا بێت و ئه‌و خۆراكانه‌ی به دژه ئۆكسان ده‌وڵه‌مه‌ندن" جا باشترینیان ئه‌مانه‌ن، "بیبه‌ری شیرن، برۆكلی، زه‌یتوون و زه‌یتی زه‌یتوون، تووتڕك، شلیك، هه‌نگوین و گێلاس" و چه‌ندان خۆراكی تر.
ئه‌و خۆراكانه‌ی زیانیان هه‌یه بۆ برینی گه‌ده:
ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌بێت ته‌رك بكرێن كاتێك برینی گه‌ده‌ت هه‌یه ئه‌مانه‌ن "خۆراكی تیژ، چه‌وری ناته‌ندروست، شوكوڵاته، خۆراكی سوێر، میوه‌ی ترش، خواردنه‌وه گازییه‌كان و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان".