په‌رله‌مانتارانی پارتی سه‌روه‌ت و سامانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان فۆڕمی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانیان پڕ كرده‌وه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه ده‌سته‌كه فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بۆ خولی نوێی په‌رله‌مان دابه‌ش كرد.
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان كه به‌پێی یاسایی ژماره سێی ساڵی 2014 بۆ ده‌سته‌كه دیار كراوه، وه‌رگرتنی زانیارییه له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ر خولێكی نوێی په‌رله‌مان ئه‌و فۆڕمه به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران دابه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی پارتی فۆرمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییان پڕ كردووه‌ته‌وه و راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای حكوومه‌تێكی به‌هێز و خزمه‌تگوزار له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بۆ حكوومه‌تی داهاتوو رێككه‌وین، نه‌ك حكوومه‌تێكی لاواز".
پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی 45 كورسیی په‌رله‌مانی كوردستانه و ئێسته سه‌رقاڵه به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی كوردستان كه مه‌سروور بارزانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو كاندید كراوه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم