زانایانی شوێنه‌وارناسی ئه‌مه‌ریكی له نوێترین كاریندا توانیان كه‌له‌سه‌ری ده‌یناسورێك بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
cnn" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری زانایانی شوێنه‌وار ناسی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، زانایانی شوێنه‌وار ناسی ئه‌مه‌ریكی به سه‌رپه‌رشتیارییه‌تی "جۆی سێرتیچ" له ویلایه‌تی كۆلۆڕادۆ له رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا توانیان كه‌له‌سه‌ری ده‌یناسوڕێك بدۆزنه‌وه كه 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته دۆزراوه‌ته‌وه.
زانایانی شوێنه‌وار ناسی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ئه‌م كه‌له‌سه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یناسۆرێكی زه‌به‌لاح كه خاوه‌نی چوار قاچه و به "تریسێراتۆپس" ناسراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌یناسۆڕه له سه‌ره‌تاترین سه‌رده‌می ده‌یناسوڕ ژیاوه.
ئه‌م زانایانه پێشووتر ئێسكه په‌یكه‌ریان له‌م جۆره ده‌یناسوره دۆزیبۆوه ته‌نیا كه‌له‌سه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت و دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پارچه‌یه‌ش كه كه‌له‌سه‌ره و توێژینه‌وه له‌سه‌ری ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌مان جۆری ئێسك و ده‌یناسۆڕه.