له نووسراوێكى فه‌رمى كه سوپاسالارى عێراق ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م یه‌كه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عێراقى كردووه، داوا ده‌كرێت زانیارى له باره‌ى پله سه‌ربازییه‌كان و پۆسته‌كان بدرێت و بۆ دامه‌رزاندنى گه‌نجان و ده‌ستپێكردنى خزمه‌تكردنى سه‌ربازى زۆره‌ملێ.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، عوسمان غانمى سوپاسالارى عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانى سوپاى عێراق كردووه و داواى لێ كردوون زانیارى له باره‌ى یه‌كه‌كانیان به وه‌زاره‌تى به‌رگرى بده‌ن.
له ده‌قه نووسراوه‌كه له 23ى مانگى رابردوو واژوو كراوه و هاتووه، "تكایه خشته و ژماره‌ى پله‌كان و پۆسته خاڵییه‌كانمان پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى بێكار دابنرێن و ده‌ست به خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ بكرێت بۆ سوودبینین له گه‌نجان". داواش كراوه له ماوه‌ى 24 سه‌عات وه‌ڵامى نووسراوه‌كه بدرێته‌وه.
مانگى رابردوو نایف شه‌مه‌رى ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌رگرى و ته‌ناهى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران پڕۆژه یاسایه‌كیان به په‌رله‌مان داوه، بۆ گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ كه به "نیزامى، ئیلزامی"یش ده‌ناسرێت.
سوپاى نیزامى له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا پێڕه‌و ده‌كرێت و سوپاى عێراق له ساڵى 1921 دامه‌زراوه و له زۆربه‌ى قۆناغه‌كانى مێژووى ئه‌م سوپایه پێڕه‌وى ئه‌م خزمه‌ته‌ى كردووه، به‌ڵام له‌دواى نه‌مانى رژێمى به‌عس ئه‌م خزمه‌ته نه‌ماوه، ئه‌مساڵ چه‌ندان به‌رپرسى سه‌ربازى و سیاسى هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م خزمه‌ته ده‌ده‌ن.