ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات چوونه‌ته ناو شارى هه‌جینى رۆژهه‌ڵاتى سووریا كه به‌دوایین پێگه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش داده‌نرێت.
ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" به‌هاوكارى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى توانیویانه بچنه ناو شارى هه‌جین كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى سووریا نزیك به سنوورى عێراق.
به‌رپرسێكى هه‌سه‌ده له لێدوانێكى بۆ ئاژانسه‌كه گوتوویه‌تى "جه‌نگێكى سه‌خت له‌نێوان شارى هه‌جین به‌ڕێوه ده‌چێت و هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌كێك داگرتووه".
جیا له‌به‌رپرسه‌كه‌ى هه‌سه‌ده رامى عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ زانیارییه‌كانى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، باسى له‌وه كردووه چه‌كدارانى هه‌سه‌ده چوونه‌ته ناو هه‌جینه‌وه.
روانگه‌ى سوورى ئاشكراى كردووه، له‌م شه‌ڕه‌ى هه‌جین 34 تیرۆریستى داعش كوژراون و له به‌رانبه‌ریشدا هه‌سه‌ده 17 كوژراوى هه‌یه.
له 10ى مانگى ئه‌یلوول/ سپێته‌مبه‌ر، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش ئۆپراسیۆنێكیان بۆ ده‌ركردنى داعش له دوایین پێگه‌كانى له دێره‌زوور ده‌ست پێ كرد.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2015 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه دانرا، ئه‌م هێزه له‌چه‌ندان نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ى جیاجیاى سووریا پێكهاتووه، به‌ڵام رێژه‌ى كورد له‌ناو هێزه‌كه زۆرینه‌یه، بۆیه له‌لایه‌ن توركیاوه دژایه‌تى ده‌كرێت. له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه هه‌سه‌ده به تاكه هاوپه‌یمانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت له سووریا.