ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى بلانكا بلانكۆ له ڤیدیۆیه‌كدا سه‌رسامى خۆى به شوفێری تاكسیه‌كى مه‌غریبى ده‌رده‌بڕێت و هۆكارى سه‌رسامبوونه‌كه‌شى ئاشكرا ده‌كات.
به گوێره‌ى هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌رى
سكاى نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، بلانكا بلانكۆ ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كى تایبه‌تى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له باره‌ى پیاوێكى مه‌غریبى كه شوفێرى تاكسییه.
بلانكا له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌نجێكى له ته‌ك وه‌ستاوه، ئه‌و ئه‌كته‌ره له‌باره‌ى ئه‌و گه‌نجه‌وه ده‌ڵێ" من ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى مرۆییم لێى بینیوه بۆیه سوپاسى ده‌كه‌م".
به‌سه‌رهاتى سه‌رسامبوونى ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه ئه‌وه‌یه ئه‌و گه‌نجه‌ى له شارى مه‌راكشى مه‌غریبى بینیوه، ئه‌وه‌یه له هه‌ستى مرۆڤدۆستانه‌ى خۆى، كاتێك خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌گه‌ڵى سه‌رده‌كه‌ون كرێى گواستنه‌وه‌یان لێ وه‌ناگرێت.
بلانكا ده‌ڵێ"من سه‌رسامم به‌و پیاوه، ئه‌و بیرۆكه‌ى گه‌روه‌ى پێ به‌خشیم له‌وه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت به خۆڕایى ده‌گوازێته‌وه، بۆیه زۆر سوپاسى ده‌كه‌م".
ئه‌و بۆ به‌شداریكردن له فیستڤاڵێكى سینه‌مایى سه‌ردانى مه‌غریبى كردووه، خۆشى له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌كارى خێرخوازى و مرۆڤدۆستى ناسراوه، له چه‌ندان بوارى وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و ئایدز و ئۆتیزم.