واده‌ى ئه‌و 45 رۆژه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقى دانابوو، له كۆتا نزیك ده‌بێته‌وه تا ئێسته به‌رپرسانى عێراق نازانن چاره‌نووسى هاورده‌كردنى گاز و كاره‌با له ئێرانه‌وه چۆن ده‌بێت و به‌رپرسانى كه‌رتى وزه‌ش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه عێراق تا دووساڵى تر ناتوانێ ده‌ستبه‌ردارى هاورده‌كردنى گازى ئێران بێت.
له‌كاتى سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران، ئه‌مه‌ریكا له هه‌شت وڵات خۆش بوو و 45 رۆژیش مۆڵه‌تى به عێراق دا، بۆئه‌وه‌ى له‌ماوه‌یه‌دا وێراى به‌رده‌وامبوونى له‌سه‌ر هاورده‌كردنى گاز و كاره‌باى ئێران، عێراق هه‌وڵ بدات په‌ره به تواناى وزه‌ى گاز بدات و ده‌سته‌به‌ردارى گازى ئێران بێت.
هه‌رچه‌نده 30 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕیوه كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ده‌رفه‌تێك به عێراقى داوه، كه‌چى تا ئێسته به‌رپرسانى سیاسى لێى بێده‌نگ و به‌رپرسانى كه‌رتى وزه‌ى عێراقیش به راشكاوى ده‌ڵێن، عێراق ناتوانێ پابه‌ندى ئه‌و ماوه‌یه بێت و تا دوو ساڵى تر پێویستى به گازى ئێران هه‌یه، بۆ به‌رده‌وامبوونى وێستگه‌كانى كاره‌با.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نى سه‌رۆك كۆمپانیاى گازى باشوور، كه كۆمپانیاكه عێراقییه و خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، واده‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى گازى ئێران ئاشكرا ده‌كات.
عه‌بدولغه‌نى گوتوویه‌تى " دوو ساڵى تر عێراق پێویستى به‌وه هه‌یه گاز له ئێرانه‌وه هاورده بكات تا ئه‌و كاته‌ى خۆى گازى سروشتى پێویستى ده‌بێت و ده‌سته‌ردارى گازى هاورده ده‌بێت".
سه‌رۆكى كۆمپانیاى گازى باشوور پێشبینى ده‌كات، بڕى گازى به‌رهه‌مهاتوو له عێراق له ساڵى 2020 بگات به‌و ئاسته‌ى كه گازى وێستگه‌كانى كاره‌باى پێ دابین بكرێت.
ئه‌و له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى ده‌ڵێ "پێشبینى ده‌كرێ له كۆتای ساڵى 2020 به‌رهه‌مى گازى عێراق بگات له رۆژێكدا به ملیۆنێك و 300 هه‌زار پێ چوارجا- 30سم چوارجا-". واته به زیادبوونى 400 هه‌زار پێ له رۆژێكدا له‌و ئاسته‌ى ئێسته.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا له كاتى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، 45 رۆژ مۆڵه‌تى به عێراق داوه بۆ هاورده‌كردنى گاز و كاره‌با، تا له‌م ماوه‌یه‌دا خۆى پێداویستى گاز دابین بكات، كه‌چى سه‌رۆكى كۆمپانیاى گازى باشوور ده‌ڵێ" عێراق پێویستى به 24 مانگ هه‌یه بۆ به‌گڕخستنى پرۆژه نوێیه‌كانى گاز".
جه‌بار لعێبى وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكراى كرد، ساڵانه له عێراق به به‌هاى حه‌وت ملیار دۆلار گازى سروشتى به‌فیڕۆ ده‌ڕوات.
ئه‌و گازه سروشتیه‌ى كه وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق باسى كردووه، ئه‌و گازه‌یه كه له‌كاتى پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت به فیڕۆ ده‌چێت.
له‌به‌رانبه‌ر راشكاوى به‌رپرسانى كه‌رتى وزه‌ى عێراق، له‌به‌رانبه‌ر نه‌بوونى شوێنگره‌وییه‌ك بۆ گازى ئێران، به‌رپرسانى سیاسى و په‌رله‌مانتارانیش سه‌ریان سوڕما و قسه‌یه‌كى رژدیان له‌م باره‌یه‌وه لا نییه.
هیبه‌ت حه‌لبووسى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانى كردووه له باره‌ى دۆسیه‌ى گازى سروشتى هاورده‌كراو له ئێران.
به‌ر له هه‌موو شتێك په‌رله‌مانتاره‌كه له لێدوانه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى
غه‌در پرێس ده‌ڵێ " هێشتا لیژنه‌كه‌مان ده‌ستى به‌كاره‌كانى نه‌كردووه، چونكه هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌رنه‌چووه". دواتریش ده‌ڵێ "ئه‌و بڕیاره ده‌رناچێ تا ئه‌و كاته‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت ته‌واو ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وێراى ئه‌وه‌ى پێیوایه به فه‌رمى لیژنه‌كه‌ى جارێ ناتوانێ تاوتوێى بابه‌ته‌كه بكات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پێیوایه دۆزینه‌وه‌ى شوێنگره‌وه‌ى گازى ئێران له بارودۆخى ئه‌مڕۆى عێراق بارى بودجه‌ى عێراق قوڕس ده‌كات، كه هێشتا ئه‌ویش له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كراوه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى هه‌فته‌ى رابردوو باسیان له‌وه كرد، جیا له كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاناى كۆمپانیا سعوودییه‌كانیان داوه، بۆئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى وزه‌ى عێراق بكه‌ن، تا چیتر ئه‌م وڵاته له رووى وزه‌ى كاره‌باوه پشت به ئێران نه‌به‌ستێت.
به‌ڵام شاره‌زاییه‌كى عێراقى له بوارى وزه دووپاتى ده‌كاته‌وه، بیركردنه‌وه له سعوودیه وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى ئێران له بارودۆخی ئێسته‌دا زه‌حمه‌ته و ده‌رفه‌تێكى زۆرى ده‌وێ.
عه‌بدولره‌حمان مه‌شهه‌دانى شاره‌زاى عێراقى له كه‌رتى وزه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ "دراوسێكانى عێراق هه‌موویان كێشه‌ى كاره‌بایان هه‌یه، جگه له سعوودیه نه‌بێت، وه‌رگرتنى سعوودیه‌ش له بارودۆخى ئێسته كارێكى قوڕسه".
ئه‌و شاره‌زاییه عێراقییه دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه به‌رپرسانى عێراق ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى سزاكان نیین به‌سه‌ر ئێران، بۆیه‌ش ئاره‌زوو ناكه‌ن به دواى شوێنگره‌وه‌یه‌ك بگه‌ڕێن و ته‌نانه‌ت بیریشى لێ ناكه‌نه‌وه.