به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به ئاستی قوتابیان له زانكۆی ڕاپه‌ڕین، پڕۆژه‌ی نمایشی فیلم بۆ ساڵی دووه‌م ده‌ستی پێ كرد، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ئاراس ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی زانكۆی راپه‌ڕین، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "پڕۆژه‌كه به درێژایی ساڵی خوێندن به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌فتانه فیلمێكی ناوازه نمایش ده‌كرێت، و فیلمه‌كانیش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ڕه‌چاوی لایه‌نی كه‌لتووریی و په‌روه‌رده‌یی و زانستیی ده‌كرێت و پێشنیازی قوتابیان و مامۆستایانیش بۆ نمایشكردنی فیلمه‌كانی ده‌خرێته‌وه به‌رده‌م لێژنه‌كه و دواتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت".
زیاتر گوتی، فیلمی (One Flew Over the Cuckoo's Nest) واته ئه‌و كه‌سه‌ی هێلانه‌ی باڵنده‌كه‌ی به‌جێهێشت یه‌كه‌مین فیلمی ئه‌مساڵ بوو كه نمایشكرا، ئه‌م فیلمه له فیلمه دراماییهكانه و براوه‌ی پێنچ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ (باشترین فیلم، ئه‌كته‌ر، خانمه ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆ) و براوه‌ی شه‌ش خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ هه‌مان بواره‌كان و شه‌ش خه‌ڵاتی دیكه‌ی بافتا و زۆرێك له پسپۆڕانی سینه‌ما ئه‌م فیلمه به باشترین فیلم له‌مێژووی هۆڵیود داده‌نێن.
ڕاپه‌رین/ شادان به‌كر