نرخى غازى ماڵان له سلێمانى گران ده‌بێت
به‌شه غازی شلی ماڵان له سلێمانی كه‌مبووه‌ته‌وه و خاوه‌ن كارگه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، ڕۆژانه بۆ هه‌موو سنووری سلێمانی 13 تانكه‌ر غاز دابین ده‌كرێت. ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌یان كردووه له باره‌ی ئه‌و پرسه.
هاوكار بایز خاوه‌نی كارگه‌یه‌كى غازه له سلێمانى به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، جیاوازی ده‌كرێت له به‌شه غازی ڕۆژانه‌ی كارگه‌كان و ژماره‌یه‌ك كارگه هه‌ن كه به‌شه غازی كه‌میان پێده‌درێت به‌راورد به هه‌ندێك كارگه‌ی تر له سنووره‌كه.
زیاتر گوتى، بۆ هه‌موو سنووری پارێزگای سلێمانی به ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه ڕۆژانه 13 ته‌نكه‌ر غاز دابین ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر هه‌ر تانكه‌رێك 20 تۆن غازی تێ بكرێت ئه‌وا بۆ هه‌ر تانكه‌رێك 1500 بووتڵ غاز ده‌گرێت.
روونیشى كرده‌وه كه كێشه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و غازه بۆ ئێران ده‌ڕوات و له ناوخۆ به‌كاری ناهێنن به‌و شێوه‌یه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوخۆ دروست ده‌كات و خواستی هاووڵاتییان پڕ ناكاته‌وه، بۆیه غاز كه‌م ده‌بێته‌وه و نرخه‌كه‌یشى به‌رز ده‌بێته‌وه.
لاى خۆیه‌وه مه‌هدی مه‌حموود ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆ بڵاوبووه‌وه كه ئه‌و بڕه به‌شه غازه‌ی بۆ سلێمانی دێت كه‌می كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌مان كرد.
زیاتر گوتى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای ڕوونكردنه‌وه‌مان له‌و تیمه كرد، به‌ڵام ئه‌وان به ئێمه‌یان گوت كه بڕه غازی سلێمانی كه‌می نه‌كردووه و نرخیشی به‌رزنابێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم