به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری سه‌رمایه‌داری و وه‌به‌رهێنان به‌شێك له سه‌رمایه‌دارانی سلێمانی كاره‌كانیان بۆ هه‌ولێر و دهۆك گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه نا هه‌موار بووه، چه‌ندان كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داری سلێمانی ڕۆشتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان.
زیاتر گوتی، " ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه له سلێمانییه‌وه بۆ كارى وه‌به‌رهێنان چوونه‌ته هه‌ولێر و دهۆك به‌و پێیه‌ی سه‌رمایه‌دار ئازاده له ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان یان له هه‌ر شوێنێك كاره‌كانی ده‌كات".
دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه كه ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه لقێكی كۆمپانیاكانیان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه، بۆیه به‌گشتی ده‌توانین بڵێین به‌شێك له كۆمپانیاكانی سلێمانی لقیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه.
ماوه‌یه‌كه دۆخى ته‌ناهیی سلێمانى به‌ره‌و خراپى چووه و رووداوه‌كانى ته‌قه‌كردن و كوشتن و فڕاندن ڕووى له زیادبوون كردووه، ئه‌وه‌یش وایكردووه به ده‌یان كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار له شاره‌كه‌دا نه‌مێنن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی