زۆر كات ئانیشك به‌شێوه‌یه‌كى تۆختر له پێستى ئاسایى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌یش شێوازێكى ناشرین به پێست ده‌دات، ده‌توانرێت له رێى جلوبه‌رگه‌وه ئه‌م جیاوازى ره‌نگى پێسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و رێ
سروشتیانه‌ى یارمه‌تى كاڵكردنه‌وه‌ى ئانیشك ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كى سروشتى:
یه‌كه‌م: به زه‌یتى گوێز هیند ئانیشكت بشێله، یه‌كێك له كاریگه‌رترین ئه‌و رێگایانه‌ى كه یارمه‌تى كاڵكردنه‌وه‌ى تاریكبوونى پێست ده‌ده‌ن هێشتنه‌وه‌ى شێدارى پێسته، رێگایه‌كى باشه ته‌نیا له رێگه‌ى شێلانه‌وه به زه‌یتى گویزهیند ئانیشكت له‌و ره‌نگه تۆخه رزگار بكه و دواتر بیشۆ، ئه‌مه زه‌یته نه‌ك ته‌نیا ڤیتامین ئى تێدایه و یارمه‌تى شێدارى و كاڵكردنه‌وه‌ى ره‌نگى پێست ده‌دات به‌ڵكو پێست له زبربوون ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تى پێستى ئانیشك.
دووه‌م: جێڵى ئالۆڤێرا، سه‌رچاوه‌یه‌كى تره بۆ ڤیتامین ئى و به‌شێوه‌یه‌كى خێرا رهشبوونهوهى ئانیشك چاره‌سه‌ر ده‌كات، باشتر وایه 20 خولهك به پێسته‌وه بمێنێته‌وه و دواتر به ئاوى شیله‌تێن بشۆردرێت.
سێیه‌م: ئاوى لیمۆ، لیمۆیه‌ك بگوشه و له رێگه‌ى پارچه لۆكهیهكهوه ئاوى لیمۆكه له‌سه‌ر ئانیشكت بخشێنه هه‌تا هه‌ست به كاڵبوونه‌وه‌ى ده‌كه‌یت پێویسته هه‌موو رۆژێك به‌كاربهێنرێت، چونكه لیمۆ تایبه‌تمه‌ندى سپیكردنه‌وه‌ى سروشتى هه‌یه و برێكى زۆر ڤیتامین سى تێدایه.
چواره‌م: ماست، چونكه ماست ترشى شیرى تێدایه، ده‌توانێت یارمه‌تى شپیكردنهوهى ئانیشك بدات. بۆ ماوه‌ى پێنج خولهك به‌كارى بهێنه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه ده‌ته‌وێت رووناكى بكه‌یته‌وه و دواتر به ئاو بیشۆ. باشتر وایه برێكى یه‌كسان له ماست و خه‌لى سپى تێكه‌ڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى زیاترى هه‌بێت له‌سه‌ر پێست.