له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆى بوونى چه‌ندان حاڵه‌تى نه‌خۆشى ڤایرۆسى جگه‌ر بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانیش ددان به‌وه‌داده‌نێت چه‌ندان حاڵه‌تى ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، د.سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خۆشى ڤایرۆسى جگه‌رى جۆرى B ى تۆمار كراون و ده‌رمان و ڤاكسینى پێویستیشیمان بۆ ڕێگری كردن له ته‌شه‌نە نه‌كردنى ڤایرۆسه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خۆشى ڤایرۆسى جگه‌رى جۆرى B له سلێمانى تۆمار كراون، به‌ڵام زۆر نین و حاڵه‌ته‌كان له ئاستێكى ئاسایدان، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌یش ده‌رمانى پێویستمان ئاماده‌كردووه.
" ڤایرۆسه‌كه له ڕێى پێوه‌ندى سێكسى و له ڕێى خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، پێویسته هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و ڕه‌چاوى ڕێنوێنى ته‌ندروستیی بكه‌ن" به‌رپرسه‌كه‌ى ته‌ندروستى واى گوت.
نه‌خۆشى هه‌وكردنى جگه‌ر نه‌خۆشیه‌كى جیهانییه، به‌ڵام زیاتر تووشى ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه له رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا و ئه‌فریقادا ده‌ژین. ڕێژه‌ى هه‌وكردن زۆر بڵنده له ئه‌مازۆن.
هه‌روه‌ها نه‌خۆشى هه‌وكردنى جگه‌ر تواناى گواستنه‌وه‌ى هه‌یه له دایكه‌وه بۆ كۆرپه‌له به‌تایبه‌تى له‌كاتى له‌دایكبووندا، چونكه ڤایرۆسى B له پشت ئه‌م جۆره دیاریكراوه‌ى نه‌خۆشى جگه‌ره‌وه‌یه.