دیزاینی مارسیدس G-Class ی 2019 ئاشكرا كرا


مارسیدس بێنز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز له‌ نوێترین كاریدا ناوازه‌ترین جۆری ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه‌ ئه‌وه‌یش مارسیدس بێنزی "G-Class"ه‌.

هه‌واڵیك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می مارسیدس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای مارسیدس بێنزی ئه‌ڵمانی له‌ نوێترین كاریدا هه‌ستا به‌ ئاشكرا كردنی دیزاینی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ پێشانگا جیهانییه‌كان. 

جگه‌ له‌وه‌یش كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه‌ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه‌ و گوتویه‌تی، مارسیدس بێنزه‌ نوێیه‌كه‌ خاوه‌نی دیزاینێكی زۆر جیاواز و ناوازه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌رووی هێزیشه‌وه‌ گوڕانكارییه‌كی زۆری تێدا كراوه‌ به‌تایبه‌ت بزوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ كراوه‌ته‌ 4.0 لیتر و نۆ خێرایی جیاوازیشی هه‌یه‌، ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن هه‌شت گێره‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 123 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:08:54:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 349 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌