لافاو رێیه‌كى سه‌ره‌كى سنوورى سلێمانى داخست
به‌هۆى باران و لافاو پردى رێیه‌كى سه‌ره‌كى كه پارێزگاى سلێمانى و شارۆكه‌ى پێنجوێنى پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و رووخا، ئه‌وه‌یش بووه هۆى داخستنى ڕێیه‌كه.
فه‌ره‌یدوون محه‌مه‌د له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن، به "وشه"ى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى پێنجوێن ئاگاداركراینه‌وه كه به‌هۆی به‌رده‌وامی باران بارینه‌وه لافاوێكى زۆر دروستبووه و پردی رێیه نوێیه‌كه‌ى نێوان سه‌یدسادق – پێنجوێنى رووخاند.
زیاتر گوتى، رێی هاتوچۆ له‌و شوێنه نه‌ماوه و پێویسته شۆفێران به‌و رێیه‌دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن و رێگا كۆنه‌كه‌ی شارۆكه‌ى سه‌یدسادق به ئاراسته‌ی پێنجوێن و ناوچه‌كانى تر سنووره‌كه به‌كاربێنن.
شارۆكه‌ى پێنجوێن نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانییه‌وه دووره و ماوه‌یه‌كه رێگاى تازه‌كه‌ى (سلێمانى – سه‌یدسادق – پێنجوێن) به‌رووى هاتوچۆى شۆفێران كراوه‌ته‌وه و ماوه‌ى نێوانى شارى سلێمانى و پێنجوێنى نزیكه‌ى 20 خوله‌ك كه‌متركردبووه‌وه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم