له سه‌ره‌تاى زستانى ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌كى زۆر له ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووه كه به‌شێكیان به‌هۆى هیته‌رى كاره‌بایى و سویچ پلاكى ماڵان روویان داوه و ده‌یان كه‌سیان كوشت و خێزان هه‌بووه تێكڕا گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه هاووڵاتییانی ترساندووه و ده‌ترسن له كڕینى هیته‌رى كاره‌بایى. بازرگانێك ئاشكرای ده‌كات كه "هیته‌ریوا له بازاڕه‌كانه، نرخه‌كه‌ى ته‌نیا پێنج هه‌زار دیناره و كێشیشى 250 گرامه".
نه‌سرین عه‌لى كه كچه‌كه‌ی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌هۆی سووتاوییه‌وه چاره‌سه‌روه‌رده‌گرێت و هۆی ئه‌م خه‌مه‌ی هیته‌ر دروستی كردووه، به‌چاوى پڕ گریانه‌وه بۆ داهاتووی كچه‌كه‌ی ده‌ناڵێنێت و ده‌ڵێت ده‌موچاوى به‌ته‌واوى شێواوه، به‌هۆى توانه‌وه‌ى هیته‌رى كاره‌بایى له ژووره‌كه‌ى.
نه‌سرین بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه به‌ر له بارانبارینى ئه‌مساڵ، له بازاڕ هیته‌رێكی به 12 هه‌زار دینار كڕیوه بۆ ژووى "سازان"ى كچی. به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "شه‌وى بارانه‌كه‌ى 15ـى تشرینى یه‌كه‌م، له ژووره‌كه‌ى توایه‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له جه‌سته‌ى سووتا".
ئه‌و خاتوونه كه حه‌سره‌تی كچه‌كه‌ی رێی نادات نه‌خۆشخانه جێبێڵێ، خه‌می ئه‌وه تاساندوویه‌تی كه پزیشكپێی گوتووه "دواى چاكبوونه‌وه‌یش، هێشتا به‌شێك له ڕووخسارى سازان پاشماوه‌ى سووتاویى پێوه دیار ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌بێ نه‌شته‌رگه‌رى جوانكاریى بكات له ده‌ره‌وه‌ى وڵات".
له‌م مانگه‌دا سویچپلاكی كاره‌با و هیته‌ر كاره‌ساتیی گه‌وره‌ی بۆ چه‌ند خێزانێكی سنووری پارێزگای سلێمانی هێنا و له دوو دیارترین رووداودا له رانیه پێنج كه‌سی یه‌ك خێزان مردن و له سلێمانیش حه‌وتی كه‌سی یه‌ك خێزان مردن.
زیاد كه‌ریم دووكانى فرۆشتنى ئامێره‌كانىكاره‌بایی و ساردكه‌ره‌وه‌و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ى هه‌یه له هه‌ولێر، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هه‌ندێك ئامێر كه‌وتوونه‌ته بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌س نازانێ له‌كوێ دروست كراون، ئه‌و ماده‌یه‌ى لێى دروستكراوه چییه و چۆنه. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هۆی روودانی كاره‌ساته‌كانی كاره‌با زیاد خستییه ڕوو، ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، ئامێره كاره‌باییه‌كان له خراپى و باشى جۆراوجۆرن، به‌ڵام به‌هۆى خراپى كوالێتییان هه‌ر ده‌بێ بڵێیت ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌م به‌پار، چونكه ئێسته جۆره ئامێرێك له بازاڕه‌كان ده‌بینرێت، وایه‌رى كارپێكردنه‌كه‌یشى به‌رگه‌ى دوو سه‌عات كاركردن ناگرێت.
"له بازاڕهیته‌ر هه‌یه نرخه‌كه‌ى له پێنج هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا 90 هه‌زار دینار، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت، هاووڵاتییان زیاتر به‌دواى ئامێرێكدا ده‌گه‌ڕێن كه نرخه‌كه‌یهه‌رزان بێت نه‌ك كوالێتى باش و دڵنیایی له ماركه‌كه‌ی" ئه‌و خاوه‌ن دووكانه واى گوت.
ئاماژه‌ی دا "به‌شێك له‌و ئامێرانه ئه‌گه‌ر له‌ڕووى كوالێتییه‌وه سه‌یری كێشی بكه‌یت،ده‌رده‌كه‌وێت كێشى 250 گرامه و به قه‌باره‌ى 12 به 30 سانتیمه‌تر دروست كراون، ئه‌وه‌یش ده‌ریده‌خات هیچ كوالێتی و گره‌نیتییه‌كى نییه و ره‌نگه له‌هه‌ر خوله‌كێكدا گڕ بگرێت وبتوێته‌وه".
له‌باره‌ی هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی بازاڕ و دڵنیایی له كه‌ره‌سته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى و بازرگانیى سلێمانى، له‌سه‌ر هه‌مان كێشه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه به‌رده‌وام چاودێریى شوێنه‌كانى كڕین و فرۆشتنى ئامێره‌كان ده‌كه‌ن. به‌گوته‌ی ئه‌و "چه‌ندان شوێن به‌هۆى فێڵكردن له هاووڵاتییان سزا دراون و دراون به دادگا.
سۆران عه‌بدولغه‌فوور بۆ "وشه" گوتى، ئێمه به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ى له‌سه‌رمانه، چاودێریى بازاڕ ده‌كه‌ین و ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌لوپه‌لى كاره‌باییشیان لێیه چاودێرییان ده‌كه‌ین و له‌ڕووى باشی و خراپى و كوالێتى جۆرى كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌ر، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌یشی گوت، له ڕابردوودا چه‌ندان كۆمپانیا دراون به دادگا كه فێڵیان له هاووڵاتییان كردووه، وه‌ك هێنانى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایى به‌ناوى كۆمپانیاى ئێڵجى و بیكۆ و هیتاشى، دواى لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه به‌رهه‌مى ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌بوون.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى یه‌كه‌م تا 20ـى تشرینى دووه‌م ده‌ست "وشه" كه‌وتوو، پێنج هاووڵاتى له ڕانیه، هاووڵاتییه‌ك له حاجیاوه، حه‌وت هاووڵاتى له چه‌مچه‌ماڵ و هاووڵاتییه‌ك له سلێمانى، به‌هۆى سویچ پلاك و هیته‌رى كاره‌بایى گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها 31 ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یش به‌هۆى شۆرتی كاره‌با و هیته‌ره‌وه تۆمار كراون.
شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین،ئاماژه‌ی دا، دوو ڕووداوى نه‌خوازراو به‌هۆى شۆرتى كاره‌با و ئامێرى گه‌رمكه‌ره‌وه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مزستانه له سنووره‌كه‌مان تۆمار كراون.
گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕینبۆ "وشه" گوتى، له ڕووداوى یه‌كه‌مدا به‌هۆى شۆرتى كاره‌با له سویج پلاكێك،پێنج هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست دا، ڕووداوى دووه‌میش هاووڵاتییه‌ك بوو به‌هۆى هیته‌رى كاره‌بایى گیانى له ده‌ستدا.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى تریش هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى نیگه‌رانى بوو،ئه‌و دوو ڕووداوه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م زستانه بوو كه‌بوونه هۆى گیان له ده‌ستدانى شه‌ش هاووڵاتى،به‌هۆى شۆرتى كاره‌با و هیته‌رى كاره‌بایى.