به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پۆستی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی نوێ به به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان درا، تا له په‌رله‌مان كه‌سێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته متمانه‌ی پێ ده‌درێ.
دوێنێ پێنجشه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به ژماره 42 ده‌ركرد، كه تێیدا هاتووه، كاركردن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێماندراوه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 78ی ده‌ستوور و به پشتبه‌ستن به فه‌رمانی كۆماری و ڕاسپاردنمان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌مان دا.
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه هاتووه، بڕیارمان دا به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی ژماره 23ی ساڵی 2018 به‌گوێره‌ی نووسراوی نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره "م، ر، و./د6/59/23) له ڕێككه‌وتی 25ی 10ی 2018، هه‌روه‌ها به‌ڕێز به‌نگین عه‌بدوڵا ڕێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كان ڕاده‌سپێرین، تا به وه‌كاله‌ت پۆستی وه‌زیری داد به‌ڕێوه ببات، بڕیاره‌كه‌یش له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بدولمه‌هدی له كاتێكدا سێشه‌م ناوی هه‌شت وه‌زیری بۆ وه‌زاره‌ته پڕنه‌كراوه‌كان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو و متمانه به هه‌شت كاندیده‌كه نه‌درا، ئه‌مه‌یش كێشه‌كانی نێوان شیعه و لایه‌نه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه.
به واژووی عه‌بدولمه‌هدی.. پارتی پۆستێكی تری
له به‌غدا وه‌رگرت
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پۆستی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی نوێ به به‌رپرسێكی
پارتی دیموكراتی كوردستان درا، تا له په‌رله‌مان كه‌سێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته
متمانه‌ی پێ ده‌درێ.
دوێنێ پێنجشه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق فه‌رمانێكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به ژماره 42 ده‌ركرد، كه تێیدا
هاتووه، كاركردن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێماندراوه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 78ی ده‌ستوور
و به پشتبه‌ستن به فه‌رمانی كۆماری و ڕاسپاردنمان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌مان دا.
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه هاتووه،
بڕیارمان دا به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی ژماره 23ی ساڵی 2018 به‌گوێره‌ی
نووسراوی نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره "م، ر، و./د6/59/23) له
ڕێككه‌وتی 25ی 10ی 2018، هه‌روه‌ها به‌ڕێز به‌نگین عه‌بدوڵا ڕێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كان ڕاده‌سپێرین، تا به وه‌كاله‌ت پۆستی وه‌زیری
داد به‌ڕێوه ببات، بڕیاره‌كه‌یش له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بدولمه‌هدی له كاتێكدا
سێشه‌م ناوی هه‌شت وه‌زیری بۆ وه‌زاره‌ته پڕنه‌كراوه‌كان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه گرژی
و ئاڵۆزی دروست بوو و متمانه به هه‌شت كاندیده‌كه نه‌درا، ئه‌مه‌یش كێشه‌كانی
نێوان شیعه و لایه‌نه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه.