لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و دروست بونی بۆشایی له ناو هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس، دۆخی سلێمانی ناجێگیره و پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د وه‌هاب، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی دروست بوونی قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌روه‌ها كه‌می میلاك له ناو هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس وای كردووه ئه‌و دۆخه ناجێگیره دروست بێت كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوو له شاره‌كه هه‌یه.
ئه‌وه‌یشی گوت، "بۆشایه‌كی زۆر له ناو هێزه‌كانی ناوخۆ دروست بووه ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دۆخی دارایی باش نه‌بوو ژماره‌یه‌كی زۆر له پۆلیس وازیان هێناوه و هه‌ندێكیش میلاكاته‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه و شوێنی ئه‌وانه‌ی كه وازیان هێناوه و ڕۆشتوون پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش هۆكارێكی سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی سلێمانییه".
گوتیشی، "به‌شێك له‌و دۆخه‌یش پێوه‌ندی به وشیاری هاووڵاتییان هه‌یه كاتێك كێشه‌یه‌ك دروست ده‌بێت له نێوانییان له بڕی ئه‌وه‌ی به یاسا و له دادگا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، خۆیان به‌و ڕێگه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه پشێوی زیاتر دروست ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی، وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی نوسراومان كردووه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ تا له ساڵی داهاتووه‌وه، هه‌ستێت به دانانی میلاكات بۆ شاری سلێمانی له شوێنی ئه‌وانه‌ی كه ڕۆشتوون و وازیان هێناوه له ناو هێزه‌كانی ناوخۆ.
له ماوه‌ی سێ رۆژی ڕابردوو له سلێمانی سێ حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه پزیشكێك له نۆرینگه‌كه‌ی خۆی به سه‌ختی بریندار كراوه و كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ناوخۆیش ته‌وه‌ی لێكراوه و كوژراو و دوو حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن له ماڵان ڕوویداوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی