گورچیلە یەكێك لە ئەندامە هەرە گرنگەكانی جەستەی مرۆڤە، ڕۆڵی پاڵاوگە لەنێو لەشی مرۆڤدا دەبینن، لێرەدا چەند راستییەك لەبارەی گورچیلەوە دەخەینەڕوو، كه 10 ڕاستین ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى وه‌ك نیشانه بیان ناسیته‌وه بزانیت كه گورچیله‌كانت نه‌خۆشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیرمان نه‌چێت كه نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله یه‌كێكه له جۆره بڵاوه‌كانی نه‌خۆشی له دنیادا.
نیشانه‌كانى ناسینه‌وه‌ى نه‌ۆخش كه‌وتنى گورچیله‌كان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه:
1- بەهۆی ناچالاکی لە گورچیلەدا و کەمی پاڵاوتنی ژەهر لەڕێگەی گورچیلە و میزەڵدانەوە و مانەوەی ژەهرەکە، هۆکارێکە بۆ دروستبوونی خوروشت بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەر پێستی لەشت.
2- هەستکردن بە ماندووبوون بە خێرایی، چونکە کاتێک کێشە لە گورچیلەدا دروست دەبێت، خوێن بە گرانی ئۆکسجین دەگوێزێتەوە لە بەشەکانی لەشتدا، ئەمەش پەیوەندی بە بەرهەمی خڕۆکە سورەکانی خوێنەوە هەیە، جاری وایش هه‌یه ده‌گاته ڕێژه‌ى به‌رز بوونه‌وه‌ى تا له جه‌سته‌دا.
3- بەهۆی شکست هێنانی گورچیلە لە کردنە دەرەوەی ژەهر، دەم بۆنی ناخۆشی لێ دێت.
4- تووشبوون به هه‌ڵئاوسانى پێست ئه‌مه‌یش به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه‌ى كه گورچیله‌كان نه‌یاتوانییوه بیپاڵێون و له‌گه‌ڵ خوێن تێكه‌ڵ بووه.
5- لێدانى دڵت خێراتر ده‌بێت و هه‌ندێك جار واده‌زانیت دڵت له سینه‌كانت دێته ده‌ره‌وه به‌هۆى به‌هێزى لێدانى له ده‌فه‌ى سینگى مرۆڤه‌وه.
6- تاى به‌رز و دروست بوونى ئازار له پشتێنه‌ى پشته‌وه‌ت له سه‌روى سمته‌كانته‌وه به چوار په‌نجه‌وه هه‌ندێك جار حه‌زده‌كه‌یت ئه‌و شوێنانه‌ت به لێدانى بۆكس لێى بده‌یت ئه‌وه‌نده به ئازار و بێزارت ده‌كات.
7- ته‌شه‌نووجات له ماسوولكه‌كانى قاچ و قۆڵ ڕووده‌دات و به چڕى ئه‌م ئازاره بڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌موو جه‌سته‌ت تووشى هیلاكى ده‌بێت.
8- به‌رز بوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن، كه ئه‌مه له قۆناغه‌كانى كۆتایى ڕووده‌ده‌ن و ئه‌وكاته كاتێكى دره‌نگ ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى پزیشكى به‌ڵام ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێت هیچ كاتێك زانستى پزیشكى ئه‌وه‌نده بێ هیوات ناكات و ڕێگایه‌ك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنت.
9- سه‌رئێشه‌ى به‌رده‌وام و هه‌ست كردن به هه‌ندێك خه‌یاڵ كه دوورن له‌ڕاستى، ته‌نانه‌ت هه‌رس كردنیش ئه‌سته‌م ده‌بێت.
10- لێبوونه‌وه‌ى پێست له ڕووه‌كانت وا ده‌م و چاو ئه‌مه‌یش به‌هۆى خوارنى زۆره‌وه ده‌بێت.