كه‌شناسیی وریایی ده‌دات.. لافاو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك روو ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سنوورى گه‌رمیان وریایى له ره‌وشی كه‌شوهه‌وا ده‌دات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەری بارانی بەخوڕ و هه‌ستانی لافاو هەیە.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه بارانى به‌خوڕ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مڕریش به‌هۆى لافاوه‌وه چه‌ند رێیه‌كى سه‌ره‌كى نێوان شاره‌كان داخرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی گه‌رمیان بارانی به خوڕ و هه‌وره‌برووسكه به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتى داهاتووشدا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی گه‌رمیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
" لە بەرزاییەکانی باکوری شاره‌دێى رزگاری ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە، لەگەڵ ئەگەری هه‌ستانی لافاوی لەناکاو لەتەواوی چەم و دۆڵەکانی سنوورەکە" كه‌شناسى وا ده‌ڵێت.
به‌هۆی لافاو ئه‌مشه‌و پردی ده‌ره‌دوێن، له‌سه‌ر رێی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان، به‌شێكی داڕووخاو هاتوچۆی هاووڵاتییانی په‌كخست.
هاوكات له گوندێكی سه‌نگاویش، به‌هۆی هه‌ستانی لافاوه‌وه كچێكی 16 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا، كه له بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌بن و بۆ ئاژه‌ڵداری هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم