مووچه‌ی دوو مانگی میدیا و دامه‌زراوه‌كانی تر به قه‌رز دراوه
كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، زیاتر له سێ مانگه هیچ پاره‌یه‌كیان بۆ ناو گۆڕان و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌كه خه‌رج نه‌كردووه، به‌وه‌ش حزبه‌كه دووچاری كێشه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه و مووچه و خه‌رجیی دوو مانگی ڕابردوویان به قه‌رز وه‌رگرتووه. مه‌رجی پێدانی پاره‌ش له كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناو گۆڕانه به‌رانبه‌ریان.
له دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا و تاپۆكردنی موڵك و ماڵی گۆڕان له‌سه‌ر كوڕه‌كانی و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی میدیا و دارایی گۆڕان له‌لایه‌ن چیا و نما، ناڕه‌زایه‌تیی فره‌وان له‌ناو گۆڕان دروست بووه و ئێسته ئه‌و حزبه بووه‌ته دوو به‌ره، به‌شێك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فادان و به‌شێكیش دژن.
له نوێترین هه‌ڵوێستیاندا به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ی باوكیان، چیا و نما پاره‌ی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی گۆڕانیان ڕاگرتووه و مه‌رجیشیان بۆ خه‌رجكردنه‌وه‌ی پاره‌كه، كپكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناو گۆڕانه به‌رانبه‌ریان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، چیا و نما ته‌واوی سه‌رچاوه داراییه‌كانی گۆڕان كه لای خۆیانه ڕایان گرتووه و هیچ پاره‌یه‌ك ناهێننه ناو دامه‌زراوه‌كانی گۆڕانه‌وه.
ئاشكرای كرد، "بارودۆخێكی خراپی دارایی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی گۆڕان دروست بووه، چونكه خه‌ریكه ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر نه‌بوونی مووچه، ته‌واو فره‌وان ده‌بن و له كۆنتڕۆڵ ده‌چنه ده‌ره‌وه، كادره باشه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی گۆڕانیش خه‌ریكی چۆڵكردنی گرده‌كه‌ن."
ڕۆژی یه‌كشه‌می رابردوو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی KNN بۆ چه‌ند سه‌عاتێك خۆپێشاندانیان كرد و كه‌ناڵه‌كه‌یان بۆ چه‌ند سه‌عاتێك بێ هه‌واڵ كرد له به‌رانبه‌ر پێنه‌دانی مووچه‌كانیان و دواكه‌وتنی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" ئاشكرای كرد، دوو مانگی ڕابردوو كه مووچه دراوه و هیچ كاتێكیش له كاتی خۆیدا نه‌دراوه، پاره له بانك و كه‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان قه‌رز كراوه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ بده‌ن. به‌ڵام تا ئێسته كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماده‌ی خه‌رجكردنی پاره نین كه هی گۆڕان خۆیه‌تی.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناو گۆڕان كه قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حموود سه‌ركردایه‌تیی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌شێك له هه‌ڵسووڕاو و ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، دووپاتیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی گۆڕان و دارایی و میدیاكه‌ی كردووه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراوه ڕه‌سمییه‌كانی گۆڕان و له ده‌ستی چیا و نمادا نه‌مێنن، به‌ڵام عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و به‌شێكی تر له هه‌ڵسووڕاوان و ڕێكخه‌ری ژووره‌كان، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فادان و له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێسته‌ی گۆڕانیشدان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه" كه له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی ناو گۆڕانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی و هه‌ندێ له هه‌ڵسووڕاوانی نزیك له خۆیان، ئه‌و په‌یامه‌یان به ناڕازییه‌كانی ناو گۆڕان گه‌یاندووه كه ئه‌وان به مه‌رجێك دارایی گۆڕان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ناڕه‌زاییه‌كان له ناوخۆی گۆڕان به‌رانبه‌ریان كپ بكرێنه‌وه و چیتر باسی ئه‌و پرسانه نه‌كرێت كه پێشتر له ڕای گشتیدا به‌رانبه‌ریان به‌كار هێنراوه.
جگه له‌وه‌ش، ئه‌و دوو كوڕه گوشاریان دروست كردووه له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندندا، ئه‌و كه‌سانه دابنرێنه‌وه كه ئۆكه‌ی چیا و نمای له‌سه‌ر بێت وه‌ك پێشتر له هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتیی ئێسته هه‌مان كار كراوه.
ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی گۆڕان به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌و قسانه ڕاست نین و گۆڕانیش وه‌ك هه‌ر حزبێكی تر كه له ده‌سه‌ڵات نییه، كێشه‌ی دارایی هه‌یه.