زۆرن ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌ندانه‌ی له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا هاوسه‌رگیرییان كردووه و زۆرینه‌یان دوای ماوه‌یه‌ك له هاوسه‌ره‌كانیان جیا بوونه‌ته‌وه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و هونه‌رمه‌ندانه كردووه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵه‌كه ته‌نیا ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بڵاو كراوه‌ته‌وه نه‌ك ماوه‌ی جیابوونه‌وه‌یان.
له‌ناویاندا پێگه‌كه ئاماژه‌ی به ئه‌ساڵه نه‌سری كردووه كه له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا شووی به سه‌رمایه‌دار ئه‌یمه‌ن زه‌هه‌بی كردووه، دوای ماوه‌یه‌ك لێی جیا بووه‌ته‌وه و دووباره شووی به ده‌رهێنه‌ری میسری تاریق عریان كردووه كه تا ئێسته‌یش پێكه ده‌ژین. یه‌كه‌مین هاوسه‌رگیریی ئه‌ساڵه، ئه‌وكات ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو.
یه‌كه‌مین هاوسه‌رگیریی غاده عه‌بدولڕازق، ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو. ئه‌كته‌ری ناودار عولا غانمیش له ته‌مه‌نی 17 ساڵی شووی كردبوو. هه‌روه‌ها مه‌ی حه‌ریری ئه‌وكاته‌ی هاوسه‌رگیریی كردووه، ته‌مه‌نی ته‌نیا 15 ساڵ بووه.
نیلی كه‌ریم له ته‌مه‌نی 16 ساڵی شووی كردووه. به‌ڵام هه‌یفا وه‌هبی یه‌كه‌مین هاوسه‌رگیریی له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا بووه. هه‌روه‌ها رۆجینایش به‌هه‌مانشێوه‌ی هه‌یفا، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا شووی كردووه. خاتوونه ئه‌كته‌ر حه‌نان تورك كه هاوسه‌رگیریی كرد، ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو، كه‌چی پێكه‌گه به هه‌رزه‌كار ناوی بردووه.
جه‌ناتی گۆرانیبێژیش له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا شووی كردووه. كارمن له‌بس له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا شووی كردووه كه ئه‌و ته‌مه‌نه نه‌ك هه‌ر هه‌رزه‌كار، به‌ڵكو منداڵه. ئه‌سیڵ عومران له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا هاوسه‌رگیریی كردووه.
هایدی كه‌ره‌م له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا هاوسه‌رگیریی كردووه. مه‌ها ئه‌حمه‌د كه پێگه‌كه ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریی نه‌نووسیوه، ته‌نیا نووسیویه‌تی ئه‌وكاته‌ی قوتابی بووه له په‌یمانگه‌ی سینه‌ما، شووی كردووه. دواتریش ناوی ئامال ماهری گۆرانیبێژ هاتووه‌ته كه له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا هاوسه‌رگیریی كردووه.