ئەمەریكا: هێزەكەی توركیا بەرەزامەندی حكوومەتی عێراق هاتووە

:: AM:10:18:14/10/2016 ‌

گەورە بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند كە وڵاتەكەی دان بەوەدا دەنێ كە هێزە سەربازییەكەی توركیا بەمەبەستی راهێنانی خۆبەخشان بۆ جەنگی داعش چوونەتە ناوچەی بەعشیقە لە عێراق، كە ئەوەش لەسەر بانگهێشتنی حكوومەتی عێراق بووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "ئەنادۆڵ"ی توركیا ئەو بەرپرسە ئەمەریكاییە هەروەها دەڵێت كە پێویستە سەربازانی توركیا بە رەزامەندی عێراق لەوێ بن، ئێمە باش دەزانین و تێ دەگەین كە سوپای توركیا چۆن چووەتە ئەوێ، لەوان لەسەر داوای حكوومەتی عێراق بۆ راهێنانی هێزەكانی جەنگی داعش دەكەن، چوونەتە ئەوێ.

لەبارەی هەڵوێستی ئەمەریكا لە بەرامبەر بوونی هێزەكانی توركیا لە عێراق ئەو بەرپرسە كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكرد گوتی كە ئەوەی لێی تێگەیشتبم بەڵێ، وەك رەزامەندی ئەمەریكا لە بەرامبەر بوون و مانەوەی ئەو هێزە لە عێراق. 

بەم دواییە و لە سەروبەندی دەست پێ كردنی جەنگی مووسڵ، پێوەندییەكانی عێراق و توركیا ئاڵۆزی تێ كەوت، بەرپرسانی توركیا باسی جەنگی مووسڵ و ئەو هێزانە دەكەن كە پێویستە بەشداری تیادا بكات، هەروەها پەرلەمانی ئەو وڵاتە مانەوەی هێزێكی سەربازی توركیای بۆ ماوەی ساڵێكی تر لە بەعشیقە لە نزیك مووسڵ درێژ كردەوە، كە حكوومەتی عێراق ئەو بڕیارە بەتوندی رەت دەكاتەوە.

وشە/شەفەق نیوز-و: مەحموود ئیسماعیل



وشە - باز ئه‌حمه‌د