به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، زیاتر له 100 په‌رله‌مانتارى عێراق داوایان كردووه، فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق بكرێن به هه‌میشه‌یى و مووچه‌شیان له 350 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ داوایه‌ك له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه و تێیدا داوا ده‌كرێت فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست بكرێن به هه‌میشه‌یى و دابمه‌زرێن.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه تا ئێسته زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار واژوویان له‌سه‌ر داواكه كردووه. داواكه له پڕۆژه یاسایه‌ك پێكهاتووه كه چه‌ندان مادده له خۆ ده‌گرێت.
له ماده‌ى یه‌كه‌م داوا ده‌كرێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و ئه‌و مامۆستایانه‌ى به خۆرایى وانه‌بێژى ده‌كه‌ن، بكرێن به هه‌میشه‌یى و ئه‌و بڕیاره هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه كه تا مانگى 12ى ئه‌مساڵ به گرێبه‌ست دامه‌زراون.
له ماده‌ى دووه‌م هاتووه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌و بڕه پاره‌یه دابمه‌زرێن كه ئێسته وه‌ریده‌گرن، كه‌چى له ماده‌ى سێیه‌م ده‌ڵێ نابێت هیچ مووچه‌یه‌كى ئه‌و كه‌سانه له 350 هه‌زار دینار كه‌متر بێت.
پڕۆژه یاساكه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق ده‌گرێته‌وه.
ماوه‌ى سێ ساڵه دامه‌زراندن له عێراق وه‌ستاوه، بۆیه رێژه‌ى بێكارى له‌م وڵاته‌دا زیادى كردووه.