كاتێك باس له مۆز ده‌كرێت چه‌ندان سوود و پێكهاته‌ى گرنگ دێته‌به‌ر چاومان، نه‌ك ته‌نیا به‌سووده بۆ خواردن، به‌ڵكو چه‌ندان سوودى ته‌ندروستى هه‌یه و چاره‌سه‌ركردنى زیپكه و كێشه‌كانى تر‌ى پێست ده‌كات.
ئه‌و پێكهاتانه‌ى له توێكڵى مۆزدا هه‌ن:
پۆتاسیۆم: برێكى زۆر پۆتاسیۆمى تێدایه و دڵ ده‌پارێزێت.
مه‌گنیسیۆم: بۆ كارى ماسوولكه و ده‌ماره‌كان.
ڤیتامین B6: به‌سووده بۆ پێست، چاو، قژ.
ڤیتامین 12B: ئه‌م ڤیتامینه پێویسته بۆ ده‌ماره‌كان.
ریشاڵ: بۆ ته‌ندروستى ریخۆڵه.
پرۆتین: پێویسته بۆ بنیاتنانى ماسوولكه و بۆ دروستبوونى خانه.
سووده‌كانى توێكڵى مۆز:
یه‌كه‌م: ددان سپى ده‌كاته‌وه، خشاندنى توێكڵى مۆز له‌سه‌ر ددانه‌كان بۆ ماوه‌ى یه‌ك خوله‌ك، هه‌موو رۆژێك ئه‌م كرداره دووباره بكه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته.
دووه‌م: لادانى بالۆكه، خشانى توێكڵى مۆز له‌سه‌ر بالۆكه هه‌روه‌ها ده‌توانیت شه‌وان تا به‌یانى پێوه‌ى بمێنێته‌وه، به‌مشێوه‌یه بالۆكه‌كه خێراتر لاده‌بات.
سێیه‌م: چاره‌سه‌رى زیپكه، به‌توێكڵى مۆز پێست بشێله بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك، هه‌موو رۆژێك دووباره‌ى بكه‌وه تا هه‌ست به نه‌مانى زیپكه‌كانت ده‌كه‌یت له‌ماوه یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌ست به گۆرانى پێستت ده‌كه‌یت.
چواره‌م: رێ له چرچى ده‌گرێت، توێكڵى مۆز پێست شێ‌دار ده‌كاته‌وه و یاریده‌ده‌رێكى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى چرچى ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ زه‌ردێنه‌ى هێلكه تێكه‌ڵ بكرێت و دواتر وه‌كو ماسكێك بۆ پێستت به‌كارى بهێنه و بۆماوه‌ى پێنج خوله‌ك به‌جێى بهێڵه دواتر بیشۆ.
پێنجه‌م: چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى سه‌ده‌ف ده‌كات، به‌هه‌مانشێوه توێكڵى مۆز بخشێنه له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى كه نه‌خۆشى سه‌ده‌فى هه‌یه، ئه‌م توێكڵى مۆزه ده‌توانێت هه‌مان كارى شێداركه‌ره‌وه‌كان بكات و یارمه‌تى شێ‌دار كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌دات كه نه‌خۆشى سه‌ده‌فى هه‌یه.