ناوی سەلامەتترین ئۆتۆمبێلەكانی 2017 راگەیەنرا

:: AM:11:21:22/12/2016 ‌

دامەزراوەی دڵنیایی و سەلامەتی IIHSی ئەمەریكی كە یەكێكە لە باوەڕ پێكراوترین ناوەندەكانی پشكنینی سەلامەتی ئۆتۆمبێل لە دنیادا، نوێترین راپۆرتی خۆی لەبارەی سەلامەتترین ئۆتۆمبێلەكانی دنیا بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاو كردەوە. تۆیۆتا لەو كۆمپانیایانەیە كە زۆرترین بەرهەمی لە راپۆرتەكەدا ناویان هاتووە.

لە راپۆرتەكەدا پلەی جیاواز بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەستنیشان كراوە و بەرزترین پلەش بە ٣٨ جۆر ئۆتۆمبێل دراوە. ستۆپی فریاكەوتن، توانای ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی مرۆڤ لە رووداوەكاندا، بەشێكن لەو تاقیكردنەوە قورسەی لەسەر ئۆتۆمبێلەكان كراوە. ئەوەی بووەتە پلەیەكی گرنگ بۆ سەلامەتی ئۆتۆمبێل، بریتی بووە لە لایتەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێل.

 لە ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێل ٢٠١٧ حەوت ئۆتۆمبێل زۆرترین خاڵیان لە لایتەكانی پێشەوە وەرگرتووە كە بریتین لە شۆڤرلێت ڤۆڵت، هۆندا Ridgeline، هیوندای ئەلێنترا، هیوندای سەنتافی، سوبارۆ لگاسی، تۆیۆتا پریوس v، ڤۆلڤۆ XC60.

لە نیو ئۆتۆمبێلە بچووكەكان هەریەك لە شۆڤرلێت ڤۆڵت، هیوندای ئەلێنترا، مازدا 3، تۆیۆتا پریوسV باشترین پلەیان بەدەست هێناوە.

لە ئۆتۆمبێلی ناوەند، هەریەك لە جۆرەكانی هۆندا ئاكۆرد، مازدا 6، نیسان ئەڵتیما، نیسان ماكسیما، سۆبارۆ لگاسی، سوبارۆ ئوتبەك، تۆیۆتا كامری، تۆیۆتا پریوس V و ڤۆلكس واگۆن جێتا، ناویان هاتووە.

لە نێو ئۆتۆمبێلە لۆكسەكانی قەبارە ناوەندیش، هەریەك لە ئائۆدی A4، لێكسز ES، ڤۆلڤۆS60، ڤۆلڤۆV60 بەرزترین پلەی سەلامەتییان هەیە.

كۆمپانیای ڤۆلڤۆ تەنانەت پەڕەشووتی لە پێشەوەی بۆنیتیش داناوە و كاتێك بە خێرایی ئۆتۆمبێل خۆی لە شۆستە دەدات، ئەوا پەڕەشووتەكە دەتوانێت گیانی ئەو كەسانە بپاریزێت كە بە تەنیشت شەقامەكەدا تێدەپەڕن.

لە ئۆتۆمبێلی گەورەی لۆكسیش جۆری جنسیس G80 كە هی كۆمپانیای هیوندایە، بەرزترین پلە و لە دوای ئەویش جنسیس G90  و لێگسز RC  بەرهەمی كۆمپانیای تۆیۆتا هەڵكەوتوون.

سەرچاوە/رادیوفردا


وشە - سلێمان تاشان