نیشتنى پێست و چرچبوونى كاتێك روو ده‌دات كه شانه‌كانى پێست توانایى دروستبوونیان لاواز بێت، به‌تایبتى له كاتى دابه‌زاندنى كێش یان له دایكبوونى كۆرپه‌له یان دابه‌شكردنى نارێكى له چه‌ورى له‌شدا.
به‌م هۆكارانه پێست شل ده‌بێته‌وه و چرچبوون روو ده‌دات، ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى پێستت بهێڵیته‌وه و ماسوولكه‌كان تووند ببنه‌وه ئه‌وا یه‌كێك له‌و رێگایانه به‌كاربهێنه بۆ ئه‌وه‌ى پێستت به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى خۆى بمێنێته‌وه و رێگریى بكرێت له درووستبوونى چرچ و پیربوونى پێست.
یه‌كه‌م: زه‌یتى گوێز هیند، نیشتنى پێست و چرچى ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێت به به‌كارهێنانى زه‌یتى گوێز هیند، چونكه ترشى چه‌ورى گرنگى تێدایه كه یارمه‌تى پێست ده‌دات به شێوه‌یه‌كى سرووشتى و جوان، ته‌نیا پێویستت به كه‌وچكێك زه‌یتى گوێز هیند ده‌بێت و له ده‌ستتدا بیتوێنه‌وه و پاشان پێستى ده‌موچاوه‌تى پێ بشێله بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك پێش نووستن، شێلان وا له زه‌یته‌كه ده‌كات بچێته قوڵایى پێسته‌وه و خۆراك ده‌دات به پێست.
دووه‌م: جێڵى ئالۆڤێرا، یه‌كێكى تر له‌و چاره‌سه‌ره ماڵیانه‌ى كه بۆ پێست به‌كارده‌هێنرێت جێڵى ئالۆڤێرایه و رێ له نیشتن و چرچبوونى پێست ده‌گرێت، یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره ئاسانه‌كان ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت، چونكه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ئه‌م رووه‌كه گه‌شه ده‌كات، پێویسته له رێى قاشكردنى گه‌ڵاكانییه‌وه جێڵه‌كه جیا بكه‌یته‌وه و پاشان به‌یه‌كسانى له‌سه‌ر پێستت بڵاوى بكه‌یته‌وه، بیشێله تا ده‌چێته پێكهاته‌ى پێسته‌وه و وشك ده‌بێته‌وه پاشان بۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌جێى بێڵه و دواتر بیشۆ.
سێیه‌م: هه‌نگوین، بۆ زۆر چاره‌سه‌رى پێست به‌كارده‌هێنرێت به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنه‌وه، كاتێك باس له چرچى پێست ده‌كرێت ئه‌وه هه‌نگوین بژارده‌یه‌كى باشه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سپێنه‌ى هێلكه تێكه‌ڵ بكرێت هه‌تا ده‌بێت به گیراوه‌یه‌كى شێوه كرێمى پاشان به‌یه‌كسانى به‌سه‌ر پێستتدا بڵاوى بكه‌ره‌وه و بۆ ماوه‌ى 10 بۆ 15 خوله‌ك به‌جێى بێڵه و دواتر به ئاوى گه‌رم بیشۆ.
چواره‌م: ته‌ماته، ره‌نگه تائێسته نه‌تبیستبێت كه ته‌ماته چاره‌سه‌رى چرچى پێست ده‌كات، به‌كارهێنانى ئه‌م چاره‌سه‌ره پێویستت به ته‌ماته‌یه‌كى بچووكه بیكه‌یت به شه‌ربه‌ت و پاشان له رێگه‌ى پارچه لۆكه‌یه‌كه‌وه بۆ پێستت به‌كاریبهێنه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ى 10 بۆ 15 خوله‌ك به‌جێى بهێڵه و دواتر به ئاو بیشۆ.