ماسیگرێك له دوورگه‌ی كواجالینی مه‌رجانی له‌و كاته‌ی تۆڕێكی خستبووه نێو ده‌ریا بۆ ئه‌وه‌ی ماسی بگرێت، 48 كیلۆگرام هاڕاوه‌یه‌كی سپی كه له‌ناو پلاستێكدابوون به تۆڕی ماسگیرتنه‌كه‌یه‌وه گیر ببوو، دوای هێنانه ده‌ره‌وه و پشكنینی ده‌ركه‌وت كه هه‌ر 48 كیلۆگرامه‌گه بریتییه له كۆكاكیین.
ڕادیۆی نیوزله‌ندا ئاشكرای كرد، ئه‌و كۆكاییینه به دوو چینی ماده‌ی "بۆلی ئیسیلین" داپۆشراوه، كه ئه‌مه‌یش جۆرێكه له پلاستیكی به‌هێز كه به‌رگه‌ی دۆخی ناهه‌مواری زۆر ده‌گرێ، به گشتی سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه كۆكاكایینه‌ی ماسیگره‌كه ده‌ستی كه‌وت، بریتی بوو له 48 كیلۆ كه نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته چوار ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بۆ لێكۆڵینه‌وه و پشكنینی وردتر، كۆكاییینه‌كه بۆ تاقیگه‌ی كیمیایی تایبه‌ت ڕه‌وانه كرا، بۆ ئه‌وه‌ی شیكاری وردی بۆ بكرێت.
له كۆتایی مانگی نۆڤێمبه‌ریش چه‌ندان كیسی هاڕاوه‌ی سپی له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه مه‌رجانییه‌كان دۆزرانه‌وه و دواتر ئاشكرابوون، كه سه‌رجه‌م كیسه‌كان كۆكایینن، له‌لایه‌كی تره‌وه له مانگی ئاب/ ئۆگه‌ست له به‌نداوی شاری گینتی به‌لجیكی پۆلیس نزیكه‌ی دوو تۆن كۆكایینی له‌ناو ده‌ریاوه ده‌ست به‌سه‌ردا گرت، هاوكات له ئادار/مارسی 2014 سه‌دان كیلۆگرام كۆكایین له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی مارشاڵ دۆزرانه‌وه.