نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:09:01:09/12/2018 ‌


ئەمڕۆ یەکشەم 9ی کانوونی یەکەم  نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  248  دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 240 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 210 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  183 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 248 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  دینار.

 

100 یۆرۆ: 136 هەزار و 600 دینار.

 

100 پاو‌ند:152 هەزار  و850  دینار

 

100 لیرەی توركی:  22  هەزار و 650 دینار.

 

100 هەزار تمەن: 10 هەزار و 500  دینار

 

100 یۆرۆ: 113 دۆلار و 89 سەنت

 

100 پاوند: 127 دۆلار  و 26 سەنت



وشە - سلێمان تاشان