هیوا شێخ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی: سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی سلێمانی به له‌نگه‌كانیشه‌وه، كێشه‌ی سیسته‌می كاره‌بایان هه‌یه.
به‌هۆی جه‌نجاڵی و ناڕێكی له سیسته‌می كاره‌بای ناو بازاڕه‌كانی سلێمانی، ئه‌گه‌ری دووباره ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌یه به‌هه‌مانشێوه كه له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ڕووی دا. دووكانداره‌كان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات گرفته‌كانی بازاڕه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، بچووكترین گرفتی كاره‌با ره‌نگه ببێته هۆی سووتانی هه‌زاران دووكان.
بازاڕه‌كانی له‌نگه‌ی سلێمانی كه به هه‌زاران دووكانی تێدایه و قه‌ره‌باڵغترین بازاڕن له شاره‌كه به‌و پێیه‌ی ڕۆژانه هه‌زاران هاووڵاتی بۆ كڕینی پێویستیی سه‌ردانی ئه‌و بازاڕانه ده‌كه‌ن، له ڕووی سیسته‌می كاره‌باوه باش نین و جه‌نجاڵییه‌كی زۆریان دروست كردووه. دووكانداره‌كانیش ده‌ڵێن، به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێدان و ئه‌گه‌ر گرفتێك دروست بێت، سه‌ر و ماڵیان تێیدا ده‌فه‌وتێت.
فه‌ره‌یدوون به‌ختیار خاوه‌نی دووكانی پۆشاك و جلوبه‌رگی باله له بازاڕی له‌نگه‌ی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر له بازاڕی له‌نگه ڕووی دا، بازاڕی له‌نگه‌ی سلێمانی چاوه‌ڕێی ده‌كات، چونكه له‌ڕووی كوالێتی و شوێنه‌وه هیچی له بازاڕی هه‌ولێر باشتر نییه، بگره شوێنێكی خراپ و جه‌نجاڵ و پڕ كێشه‌یه، به‌تایبه‌ت له كاره‌باكه‌یدا كه به ده‌یان دووكان كاره‌بایان به نایاسایی و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ڕاكێشاوه.
به‌گوته‌ی ئه‌و دووكانداره، تا ئێسته لایه‌نی پێوه‌ندیدار به ده‌م ئه‌و كێشانه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر، به‌رگریی شارستانی سلێمانی هاتوون و به ئاگاداركردنه‌وه داوایان كردووه ئاگركوژێنه‌وه له دووكانه‌كان هه‌بێت. هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات "ئه‌گه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی پێكه‌وه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بازاڕه‌ی سلێمانی دانه‌نێن، بچووكترین كێشه یان شۆرتی كاره‌با ڕوو بدات، به هه‌زاران دووكان ده‌سووتێن و زیانی ده‌یان ملیار دینار به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت".
حوسێن جه‌عفه‌ر هاووڵاتییه‌كی تر له بازاڕه‌كه، بۆ "وشه"ی گوتی، ئه‌م بازاڕه زۆر شێواوه، هیچ لایه‌نێك ئاوڕی لێ نه‌داوه‌ته‌وه و دووكانداره‌كانیش خۆیان توانای ئه‌وه‌یان نییه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌وه به‌لایه‌نی پێوه‌ندیدار و شاره‌وانی و كاره‌با ده‌كرێت.
له به‌رانبه‌ردا توانا كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دوای ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه له سلێمانی دووباره نه‌بێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك كاره‌با و به‌رگریی شارستانی كۆ بووه‌ته‌وه، پێداگری له‌وه كردووه تا كار له كار نه‌ترازاوه، ده‌ست به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه بكرێت.
ئه‌وه‌یشی گوت، به‌و پێیه‌ی بازاڕه‌كه ده‌كه‌وێته چه‌قی شاره‌وه، ده‌ستكاریكردنی كارێكی قورسه، ته‌نیا ده‌توانن به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ بدۆزرێته‌وه تا كێشه‌ی ئه‌و دووكانانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی ده‌ڵێت، "داوامان له به‌رگریی شارستانی و كاره‌با و كه‌سانی شاره‌زا له شاره‌كه كردووه، هه‌ر لایه‌نێك له لای خۆیه‌وه به‌رنامه‌ڕێژی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه‌ی ناو بازاڕی له‌نگه‌ی سلێمانی ببینه‌وه و پێش به هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو بگرین."
دووكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی سلێمانی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره، به هه‌زاران دووكان ده‌بن و به‌شێكیان موڵكی شاره‌وانی و به‌شێكیان موڵكی كه‌سیی تایبه‌تن، به‌ده‌ر له‌وه دوو مۆڵی گه‌وره‌ش له ناو بازاڕی له‌نگه كراونه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش چوار نهۆمین و به سه‌دان دووكان له‌خۆ ده‌گرن، له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له بازاڕه‌كه، زیانێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت و به هه‌زاران دووكان ده‌سووتێن.
ڕێكان جه‌مال گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای سووتانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر و ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌ر هاووڵاتییانی شاره‌كه كه‌وت، ده‌ستبه‌جێ بۆ پێش‌گرتن به هه‌ر ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی سلێمانی كه زیاتر له 20 بازاڕ و له‌نگه‌ی هه‌یه، دواكارییان ئاراسته‌ی پارێزگار و شاره‌وانی و كاره‌با كردووه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان په‌له به‌كه‌ن.
ئه‌و گوتی، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كاره‌با و زێده‌ڕۆییه‌كانی بازاڕه‌كانی سلێمانی چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، بچووكترین حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت. جگه‌له‌مه به‌ده‌ر له حكوومه‌ت، پێویسته دووكانداره‌كانیش خۆیان هاوكار بن له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و له نزیكیشه‌وه له‌گه‌ڵ دووكانداره‌كان قسه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر به‌په‌له به‌هانای ئه‌و بازاڕانه‌وه نه‌یه‌ن، چاوه‌ڕێی مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێت.
سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی سلێمانی به له‌نگه‌كانیشه‌وه، كێشه‌ی سیسته‌می كاره‌بایان هه‌یه، هیوا شێخ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانیش بۆ "وشه" ددان به‌و راستییه ده‌نێ و ده‌ڵێت، به‌شێكیان كاره‌باكه‌یان به جه‌نجاڵی بۆ ڕاكێشراوه، له‌وه‌ش گه‌وره‌تر به‌شی زۆری دووكانداره‌كان كاره‌بایان دزیوه.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی پێ كرد، لیژنه پێكهاتووه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌بای بازاڕه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌نگه، كاره‌كانیان ده‌ست پێ كردووه و سزای هه‌موو ئه‌و دووكاندارانه‌ش ده‌درێت كه كاره‌بایان به نایاسایی ڕاكێشاوه، چونكه بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كان.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی