راهێنەری هەولێر دەستی لە كار كێشایەوە

:: AM:10:47:09/12/2018 ‌

دوێنێ شەموو راهێنەری تیپی یەكەمی یانەی هەولێری بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ دەستی لە كاركێشایەوە.

لاپەڕەی فەرمی یانەی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: دوێنێ شەموو عیماد عۆدە راھێنەری ھەولێر دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بەدەستەی کارگێری یانەکە کرد.

بەفەرمیش دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر دەست لەکار کێشانەوەكەی قبوڵ کرد و سوپاسی راھێنەری ناوبراویشی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

یانەی هەولێر هەروەها بڵاوی كردەوە كە وا بریارە لە دوو رۆژی داھاتوودا راھێنەرێكی تازە بۆ یانەکە دەستنیشان بکرێت.

یانەی هەولێر لەم وەرزەدا تاكە نوێنەری هەرێمی كوردستانە لە خولی نایابی عێراق و تا ئێستاش 11 یاریی ئەنجامداوە و بەكۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی 11ی یانەكان دێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی شوڕتە و كەرخ بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی یەكەم و دووەمی یانەكانی خولەكە دێن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م