گوته‌یه‌ك هه‌یه و زیاتر له‌ناو عه‌ره‌بدا باوه، "خوا بۆ هه‌ر كه‌سێك 40 هاوشێوه‌ی دروست كردووه"، بۆیه ره‌نگه جارجار هاوشێوه‌ی خۆمان له شوێنێك یان له دراما و فیلمێكدا ببینین. له دنیای "هۆڵیوود"یشدا چه‌ندان ئه‌ستێره هه‌ن و ره‌نگه جه‌ماوه‌ر پێیان وابێ دووانه "جمك"ن چونكه زۆر له یه‌كتر ده‌چن.
پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی میسرییه و بایه‌خ به هه‌واڵی هونه‌ری و هه‌واڵی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و دنیا ده‌دات، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌ناو ئه‌ستێره‌كاندا هاوشێوه‌ی یه‌كتر هه‌ن، به‌ڵام جمك نین.
دانیاڵ رادكلیف و ئه‌لیجا وۆد كه دوو ئه‌ستێره‌ی زۆر ناوداری هۆڵیوودن، چه‌ند جارێك به جمك ناویان هاتووه، له‌كاتێكدا ئه‌وان جمك نین و ته‌نیا هاوشێوه‌ی یه‌كترن.
رایچڵ بیلسن و لایتۆن میسته‌ریش كه دوو خاتوونه ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوودن، به‌هه‌مانشێوه جمك نین و هاوشێوه‌ی یه‌كترن.
خابییر باردیم و دین مۆرجان، ئه‌وانیش به ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی هۆڵیوود دێنه ژمار، له دوو فیلمیشدا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن، ئه‌وان جمك نین و ته‌نیا هاوشێوه‌ی یه‌كترن.
دواتریش "فه‌رفیش" ئاماژه به میلا كۆنیس و ساره هایڵاند كه دوو ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوودن، ئه‌وانیش ته‌نیا هاوشێوه‌ی یه‌كترن و جمك نین.