فڕانكی دی یۆنگ ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی باسی لە دەنگۆكانی رێككەوتنی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێمانی فڕەنسی كرد.
ئەستێرە لاوەكەی هۆڵەندا راستی و دروستی دەنگۆكانی بۆ رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرا كرد.
دی یۆنگ رایگەیاند: پێرێ هەینی كچە هاوڕێكەم بەیانی زوو لە خەو هەڵی ستاندم و هەواڵی رێككەوتنەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بە 75 ملیۆن یۆرۆ لە رۆژنامەكان پێ رگەیاندم، منیش باوەڕم بەم دەنگۆیانە نەكرد تا چاوەكانم كردەوە.
هەروەها رایگەیاند: تەنیا شت كە بیڵێم ئەوەیە كە هیچ رێككەوتنێكم لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نییە و بڕیاری كۆتایشم لەسەر هیچ یانەیەك نەداوە.
لە كۆتاییدا دی یۆنگ رایگەیاند: ئەوەی ئێستا بیری لێ دەكەمەوە تەنیا یاریكردنە لە ریزی یانەی ئەیاكس، بەر لە هاتنی ماوەی گواستنەوەی زستانەش 5 یاریمان ماوە و ناشمەوێ ئەم یارییانە بەهۆی بڕیاری داهاتووم لەدەست بدەم، چونكە ئەمە دەبێتە بێڕێزی بەرامبەر یانەی ئەیاكس و هاوڕێكانم لەم یانەیە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە چەندان یانە ئامادەیی خۆیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ دی یۆنگ پێشانداوە لەسەرووی هەموویانەوە یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی، هەردوو یانەكە بەرژی كار لەسەر گرێبەستكردنی ئەم یاریزانە تەمەن 21 ساڵەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەیاكس دەكەن.