مه‌حموود عوجێلی: دیاریكردنی مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رووداوێكی گه‌وره و ئه‌رێنییه،
دوای دیاریكردنی مه‌سروور بارزانی وه‌ك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم، كاردانه‌وه و بۆچوونه‌كان تا دێن زیاتر ده‌بن و ئاماژه بۆ قۆناغێكی گه‌شاوه و سه‌ركه‌وتووی فه‌رمانڕه‌وایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. د. عه‌لا مه‌كی سیاسه‌توانی عێراقی ده‌ڵێت، "مه‌سروور بارزانی حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی ده‌بێت".
رۆژی دووشه‌می رابردوو سێی كانوونى یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانی كۆ بووه‌وه و مه‌سروور بارزانی بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كرد.
د.عه‌لا مه‌كی سیاسه‌توانی دیاری عێراق، بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه شتێكی باشه و دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ئاستێكی به‌رز و كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر به‌غدا ده‌بێت.
مه‌كی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "ئێمه ئه‌زموونی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه له به‌غدا و پێشتریش له كاتی ئۆپۆزسیۆنبوون و دواتریش له عێراق داوامان كرد ببێت به سه‌رۆك كۆمار، رازی نه‌بوو".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه راسپاردنی مه‌سروور بارزانی شتێكی ئه‌رێنییه و هیوادارین حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بێت و ئێمه پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ین، چونكه له چوارچێوه‌ی ئاسۆی سه‌رۆك بارزانیدایه و نێچیرڤان بارزانیش دوور نابێت له دۆخه سیاسییه‌كه، بۆیه حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
"من چه‌ند جارێك چاوم به مه‌سروور بارزانی كه‌وتووه و بیرۆكه سیاسییه‌كانی نیشانده‌ری هاوسه‌نگی و شاره‌زایین وه‌ك سیاسه‌توانێكی نیشتیمانی قووڵ" مه‌كی وای گوت.
لای خۆیه‌وه مه‌حموود عوجێلی جێگری ئه‌مینداری پارتی ئومه‌ی عێراقی، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه دیاریكردنی مه‌سروور بارزانی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان رووداوێكی گه‌وره و ئه‌رێنییه، چونكه ئه‌و خاوه‌نی ناوبانگێگی گه‌وره‌یه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
عوجێلی ده‌ڵێ "مه‌سروور بارزانی خاوه‌ن تێڕوانین و هۆشیارییه‌كی زۆره، بۆیه زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی بوونی چینێكی بژاره‌ی گه‌نج به گه‌شاوه ده‌بینین، چونكه جموجووڵیان چالاكتر ده‌بێت".
"شاره‌وه نییه كه مه‌سروور بارزانی له ماڵباتێكی تێكۆشه‌ره كه قوربانی زۆریان له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسێن داوه، بۆیه داهاتووی هه‌رێم له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام ده‌بینین" عوجێلی وای گوت.
لای خۆیه‌وه حه‌بیب ته‌رفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌مار حه‌كیم، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاندیدكردنی مه‌سروور بارزانی واته كه‌سایه‌تییه‌كی قبووڵكراوه لای هه‌مووان و ئه‌وه‌یش بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تێكه كه خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بكات.
"ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێكین كه به‌و مانایه دێت كه عێراق چه‌تری هه‌مووان بێت، پێویسته حكوومه‌ته‌كان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتییانیان بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیفه‌ته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتوو هاته دی، واته ئه‌وه سه‌ركه‌وتووه و گرنگی داوه به خه‌ڵكه‌كه" ته‌رفی وای گوت.
روونیشی كرده‌وه كه بۆچوونی عێراق بۆچوونی برایانی كورده له هه‌رێمی كوردستان كه خێر و خۆشیان بۆ ده‌خوازین و ببن به خاوه‌ن حكوومه‌تێك ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له خزمه‌تگوزاری پێشكهیشیان بكات و له ته‌نگژه‌كانی وه‌ك مووچه ده‌ریان بێنێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و كێشه‌ی تریش، بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق به‌شێوه‌ی ته‌واوكاری یه‌كتر بژین دوور له هه‌موو گرژییه‌ك.