چێڵسی بڕیارێك لەسەر مۆراتا دەردەكات

:: PM:02:28:09/12/2018 ‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاریداوە بەڕژی بیر لە دەستبەرداربوونی هێرشبەری تیپەكەی ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بكاتەوە.

مۆراتا لە هاوینی 2017 بە گرێبەستێك لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كرد.

ئەم هێرشبەرە ئیسپانییە تا ئێستا نەیتوانیوە سەرنجی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسی بۆ خۆی راكێشێ بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لە خولی نایابی ئینگلیزی تەنیا 5 گۆڵی لەم وەرزەدا تۆمار كردووە.

رۆژنامەی (دەیلی ئێكسپرێس)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: كارگێڕی یانەی چێڵسی بڕیاریداوە رازی بێت بە فرۆشتنی مۆراتا ئەگەر لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا دەستەوارەیەكی شایستەیان پێشكەش بكرێ.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە رەنگە یانەی چێڵسی تەنانەت رازی بێت ئەم هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵەی بە شێوەی خواستنیش بدات بە یانەیەكی تر.

جەختیشی كردەوە كە سەرچاوەی دەركردنی ئەم بڕیارە لەلایەن كارگێڕی و سەرۆكایەتی یانەی چێڵسییەوە بووە نەك ساری راهێنەر.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م