باڵوێزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا راى گه‌یاند له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ریكا %17ى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى عێراق ده‌كڕێ.
ئه‌مڕۆ باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێژه‌ى كڕینى نه‌وتى عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئاشكرا ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌مه‌ودوا ئابوورى عێراق به‌هێز ده‌بێته‌وه.
له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه "ئه‌مه‌ریكا %17 نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى عێراق ده‌كڕێت و هه‌نارده‌كانیش ته‌نیا له نه‌وت قه‌تیس ناكرێته‌وه، به‌ڵكو عێراق جارێكى تر ده‌بێته رێبه‌رێكى ئابوورى هه‌رێمه‌كه".
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكراى ده‌كات، ژوورى بازرگانى ئه‌مه‌ریكى 50 كۆمپانیاى ئه‌مه‌ریكى ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى پشكداریى له عێراق بكه‌ن و كاڵاى پێشكه‌وتوو پێشكه‌ش به بازاڕه‌كانى عێراق بكه‌ن.
دواى سه‌پاندنى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق زیاتر بێت و بۆ ئه‌مه‌ش به چه‌ندان شێوازى جیاجیا هانى حكوومه‌تى عێراق ده‌دات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سۆمۆى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، له مانگى رابردوو تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر عێراق زیاتر له 101 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كردووه و داهاته‌كه‌شى زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلار بووه.