کۆمپانیای تێسلا وەک رکابەرێک بۆ دنیا ئۆتۆمبێلێکی دروست کرد کە بەخێراترین ئۆتۆمبێل ناسراوە لە دنیادا و خێراییەکی سەرسووڕهێنەری هەیە.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری تێسلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی تێسلا له نوێترین به‌رهه‌میدا كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئۆتۆمبێلێك ده‌كات به‌ناوی "Roadster" ه‌وه كه ده‌توانێت ته‌نیا به 1.9 چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا كه ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێیه و به خێراترین ئۆتۆمبێل ناسراوه له دنیادا.
به‌ڵام ئێسته ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه و له كۆتا تاقیكردنه‌وه‌دا كۆمپانیاكه چه‌ند سه‌رنشینێكی له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌دا سه‌رخست و به خێراترین ئاستی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕی و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی به ڤیدیۆ كۆ كرده‌وه، ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خێرایه دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌بڕیاری "ئێڵۆن موسك" دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تێسلا تا ساڵی 2020 ناخرێته بازاڕه‌وه و ئه‌گه‌ر خرایه بازاڕیشه‌وه نرخه‌كه‌ی 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.