داواى ئاشكراكردنى داهاتى سلێمانى ده‌كرێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات داهاتى ساڵانه‌ى سلێمانى دیار نییه و ئه‌و پرسه پێویستى به به‌دواداچوون هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى شه‌فاف داهاتى شاره‌كه بخرێته ڕوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م، كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێویسته ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرا بكرێت ئه‌وه‌یش له ڕێى به‌رزكردنه‌وه‌ى یاداشتێكى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن ده‌كرێ.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، پرسى داهاتى سلێمانى پێویستى به به‌دواداچوون هه‌یه، چونكه شه‌فاف نییه و تا ئێسته هیچ لایه‌نێكى پێوه‌ندیدار زانیارى له‌سه‌رى نییه.
كاسترۆ مه‌عرووف روونى كرده‌وه كه پێویسته چاودێرى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سلێمانى زیاتر بكرێت و پرسى گه‌نده‌ڵى و شافییه‌تیش پێویستى به به‌دواداچوون هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رشوێنێك گه‌نده‌ڵى هه‌بێت ئاشكرا بكرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر په‌رله‌مانتارانى كوردستان ڕایان گه‌یاندبوو، داهاتى سلێمانى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌یشى هه‌یه تا ئێسته به ته‌واوى ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه كه داهاته‌كه چه‌نده.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم