چاره‌سه‌ره سرووشتییه‌كان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌ره‌تى چاره‌سه‌رى سییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م چاره‌سه‌رانه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نیشانه‌ى نه‌خۆشیی سییه‌كان، به‌تایبه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆكه، ئازارى سنگ، حه‌سانه‌وه‌ى سییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
یه‌كه‌م: بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆكه چایى نه‌عناع به‌كاربهێنه:
نه‌عناع ده‌توانێت یارمه‌تى ده‌ركردنى لینجه ماده‌كان بدات و ئازارى قرگ كه‌م بكاته‌وه، چونكه تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى هه‌یه، باشتر وایه ئه‌م چایه له نه‌عنایى تازه دروست بكرێت.
چۆنییه‌تى ئاماده‌كردنى: هه‌ندێك له گه‌ڵاكه بكه‌ره قۆریه‌ك یان كووپێكه‌وه و بیشۆره‌وه، پاشان ئاوى كوڵاوى بۆ زیاد بكه، بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك بیكوڵێنه و دواتر بیگوشه و پاشان له گه‌ڵ هه‌نگوین یان لیمۆ یان شیر تێكه‌ڵى بكه، هه‌ڵمژینى بۆنى نه‌عناعه‌كه له‌كاتى كوڵاندنیدا وا ده‌كات رێره‌وه‌كانى لووت و هه‌ناسه‌دان پاك بكاته‌وه.
دووه‌م: غه‌رغه‌ره‌كردن به ئاوى سوێر
غه‌رغه‌ره‌كردن به ئاوى سوێر یان ته‌نیا ئاو ده‌توانێت هه‌ندێك لینجه ماده رزگار بكات له قورگ و هه‌روه‌ها ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه، نیو كه‌وچكى چا خوێ بكه‌ره كووپێكه‌وه و بۆ ماوه‌ى 30 خوله‌ك له ده‌متدا غه‌رغه‌ره‌ى پێبكه دواتر بیكه ده‌ره‌وه، هه‌فته‌ى سێ جار ئه‌م كرداره دووباره بكه‌ره‌وه تا هه‌ست به باشبوونى قورگت ده‌كه‌یت.
بۆ چاره‌سه‌رى تا
یه‌كه‌م: چایى شمڵى، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه له گۆڤارى كۆمه‌ڵه‌ى سعودیى زانستى كشتوكاڵ ده‌ركه‌وتووه كه چایى شمڵى یارمه‌تى ئاره‌قكردنه‌وه ده‌دات به‌مه‌ش پله‌ى گه‌رمى لش كه‌م ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: شێدارى له‌ش، كاتێك كه‌سێك تای هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش پرى ئه‌لیكترۆلایت و شله بێت، ئه‌وه ده‌بێت رێگه له وشكبونه‌وه‌ى له‌ش بگیردرێت، بۆیه پێویسته له‌م كاته‌دا برێكى زیاتر ئاو یان شله‌مه‌نى بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئه‌و ئاوه شلانه بگرێته‌وه كه له رێى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و تاوه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى له‌ش.
بۆ ساردبوونه‌وه‌ى له‌ش
ئاوى گه‌رم، خواردنه‌وه‌ى كووپێك ئاوى گه‌رم وا ده‌كات له‌ش به‌شێدارى بهێڵێته‌وه، بۆیه باشتر وایه له‌كاتى هه‌ستكردن به سه‌رمادا كووپێك ئاوى گه‌رم یان شۆربایى گه‌رم بخورێته‌وه.
بۆ ئازارى سنگ
ئازارى سنگ ره‌نگه له پربێت و بۆ چه‌ندان رۆژ به‌رده‌وام بێت، ئه‌م ئازاره پێوه‌ندى به نه‌خۆشیى سییه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه باشتر وایه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ئه‌م ئازاره چاره‌سه‌ر بكرێت به به‌كارهێنانى ئه‌م رێگایانه.
چایى زه‌نجه‌فیل: زه‌نجه‌فیل ئازار كوژێكى تایبه‌ته، دژه هه‌وكردنێكى به‌هێزه و به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار. به‌پێى نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى ده‌ركه‌وتووه كه زه‌نجه‌فیل توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سنگى هه‌یه. ده‌توانرێت زه‌نجه‌فیل له شێوه‌ى چا به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سنگ.
چه‌ند پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیل ورد بكه و پاشان بیكه مه‌نجه‌ڵێك ئاوى كوڵاوه‌وه پاشان بۆ ماوه‌ى 20 خوله‌ك بیكوڵێنه له رێگه‌ى فشاره‌وه ئاوى زه‌نجه‌فیله‌كه جیابكه‌ره‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ لیمۆ و هه‌نگوین بیخۆره‌وه.