دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر تیپى تۆپی پێى كچانى ئه‌فغانستان داواكارى گشتى و سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته دێنه ده‌نگ و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ى كچانى ئه‌فغانستان بۆ یارى تۆپى پێ ده‌ستدرێژى سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فغانستان له‌ڕووى سێكسیه‌وه چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته وداواكارى گشتى كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه‌یش چه‌وساندنه‌وه‌كه له یاریگه‌ى مه‌شقكردن له ئوردن روویداوه. ئه‌شره‌ف غه‌نى سه‌رۆكى ئه‌فغانستان له باره‌ى رووداوه‌كه گوتى "ئه‌م ده‌نگۆیه بۆ هه‌موو ئه‌فغاستان تۆقێنه‌ره و مایه‌ى قبوڵكردن نییه".
به‌پێى هه‌واڵێكى
سپۆتنیكى رووسى جمشید ره‌سووڵى گوته‌بێژى داواكارى گشتى ئه‌فغانستان گوتوویه‌تى، ئه‌كره‌مه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فغانستان و پێنج به‌رپرسى تر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌فغانییه باسى له‌وه‌یش كردووه تا ئێسته لێكۆڵَینه‌وه به‌رده‌وامه، هێشتا هیچ شتێك ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام یه‌كێتى تۆپى پێی ئه‌فغانستان له‌سه‌ر رووداوه‌كه راگه‌یاندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌نگۆى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى كچان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ى ساڵێك زیاتره له‌سه‌ر ئاستى دنیا هه‌ڵمه‌تێك له دژى گێچه‌ڵى سێكسى ده‌ستى پێ كردووه به ناوى "ME TOO " ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له لایه‌ن ژنانى به‌ناوبانگى بواره جیاوازه‌كان و ئه‌ستێره‌كان ئه‌نجام دراوه، ریسواى گێچه‌ڵى سێكسى و تاوانى ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر ژنان ده‌كات.