زۆركات تووشى ئازارى ده‌مارى سمت ده‌بینه‌وه ئه‌مه‌یش زیاتر به‌هۆى رۆشتنى له‌ناكاو یان به‌هۆى نه‌خۆشییه ده‌ماریه‌كانه‌وه روو ده‌دات، به‌ڵام به‌پێى توێژینه‌وه‌كان ژانى شاده‌ماره ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێت به‌بێ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى.
لێره‌دا باس له‌و راهێنانه سادانه ده‌كه‌ین كه ژانى شاده‌مار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه له‌سمت دا.
یه‌كه‌م: راكشانه له‌سه‌ر پشت، ئه‌م راهێنانه پێویسته له‌سه‌ر پشت پاڵكه‌ویت پاشان ئه‌ژنۆكانت بچه‌مێنه‌وه پاشان قاچى راستت له‌سه‌ر قاچى چه‌پت دابنێ و رووه و سنگت رابكێشه به‌بێ جوڵانه‌وه‌ى له‌ش و سه‌رت به‌مشێوه‌یه بۆ ماوه‌ى 30 چركه بمێنه‌ره‌وه و پاشان هه‌مان كردار بۆ قاچى راست دووباره بكه‌ره‌وه، دوو بۆ سێ جار ئه‌م راهێنانه دووباره بكه‌وه بۆ هه‌ر لایه‌ك.
دووه‌م: بۆ ئه‌نجامدانى راهێنانى داهاتوو پێویسته له‌سه‌ر پشت رابكشێى پاشان ده‌سته‌كانت به ئاراسته‌ى له‌شت درێژ بكه‌یته‌وه و پاشان ئه‌ژنۆیه‌كانت بچه‌مێنه‌وه و دواتر پێیه‌كانت به‌رز بكه‌ره‌وه، به‌مشێوه‌یه بۆ ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌ك بمێنه‌ره‌وه و دواتر پێنج جار دووباره‌ى بكه‌وه.
سێیه‌م: بۆ ئه‌م جۆره راهێنانه پێویستت به تۆپێكى تێنس ده‌بێت، تۆپه‌كه له‌ژێر سمتت دابنێ به‌هێواشى سمت بجوڵێنه هه‌تا شوێنى ئازاره‌كه ده‌دۆزیته‌وه پاشان كه دۆزیته‌وه ده‌توانیت فشار بخه‌یته سه‌ر تۆپه‌كه بۆ ماوه‌ى 30 بۆ 60 چركه دواتر له‌شت خاو بكه‌ره‌وه و تۆپه‌كه به‌ئاراسته‌ى سه‌ره‌وه و خواره‌وه بجوڵێنه. ئه‌م راهێنانه رۆژى دووجار دووباره بكه‌ره‌وه و بۆ ماوه‌ى پێنج بۆ 10 خوله‌ك به‌رده‌وام به.
چواره‌م: بۆ ئه‌م جۆره راهێنانه پێویستت به كورسیه‌ك ده‌بێت پاشان به‌شێوه‌یه‌كى رێك له‌سه‌ر كورسیه‌كه دابنیشه و قاچى راستت به گۆشه‌ى 90 له‌سه‌ر قاچى چه‌پت دابنێ و به‌هێواشى خۆت بچه‌مێنه‌ره‌وه دواتر هه‌مان كردار دووباره بكه‌ره‌وه بۆ قاچى چه‌پت.
ته‌نیا راهێنان به‌س نیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى شاده‌مار چه‌ندان رێگا هه‌یه كه پێویسته په‌یره‌و بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئازاره كه‌م ببێته‌وه.
خۆت له به‌رزكردنه‌وه‌ى ته‌نى قورس بپارێزه.
بارى وه‌ستانت رێك بخه.
پێلاوى پاژنه به‌رز له‌پێ مه‌كه.
هه‌وڵبده كێشت به دروستى بهێڵیته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كى راست دابنیشه.
له 20 خوله‌ك زیاتر به‌پێوه مه‌وه‌سته.