له دنیادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌یان كه‌س هاوشێوه‌ی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه یان له وێنه‌یه‌كی كۆندا كه‌سێكی بینیوه كه له‌خۆی ده‌چێت، هه‌روه‌ها ئه‌ستێره ناوداره‌كان چه‌ندان وێنه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌خۆیان ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی هه‌والێكی "
brightside" كه تێیدا چه‌ندان وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی دنیا ده‌چن و ئاماژه‌ی پێان داوه، وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه دیاری كردووه چه‌ند خه‌ڵكێك هه‌ستاون به دانانی وێنه‌ی "باپیریان یان داپیریان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یناسن" كه له كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگی هۆڵیوود ده‌چین.
لێره‌دا ناو و وێنه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه ببینن كه به كه‌ساییه‌تی كۆن ده‌چن:
یه‌كه‌م - كه‌سێك به‌ناوی "ئیمبێر" وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت، باپیره گه‌وره‌م له ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود "ماسی‌و مكانههێی" ده‌چێت.
دووه‌م - "ففتی تانگۆ" وێنه‌ی مامی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ناوی "نی‌ك" بووه و گوتوویه‌تی، مام هه‌مان شێوه‌ی "ڕاین ڕینۆڵ"ی هه‌یه كه له ساڵی 1970 ژیاوه.
سێیه‌م - كورێك به‌ناوی "بیگ دان" وێنه‌یه‌كی داپیری بڵاو كردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی داپیرم كه له ساڵی 1962 دا ژیاوه شێوه‌ی له "براك ئۆباما" ده‌چێت.
چواره‌م - كه‌سێك به‌ناوی "درڤین جۆی" وێنه‌یه‌كی داپیری هێناوه كه هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی "سكارلێت جۆهانسۆن"ی هه‌یه.
پێنجه‌م - "مانگولهر" له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هاورێیه‌كی داپیری هاوشێوه‌ی "جۆن تراڤۆڵتهره".